ئەو ڕەفتارە هەڵانەی لە پەروەردەکردنی منداڵی کوڕدا جێبەجێدەکرێت

تكلمي

, وتار

بەشێک لە باوان لەکاتی پەروەردەکردنی منداڵە کوڕەکانیاندا هەڵە دەکەن، ئەمەش وادەکات لەکاتی گەورەبونیدا کەسێکی تێگەیشتوی لێدەرنەچێت، بۆ نمونە هەمیشە سەرزەنشت بکرێت بەوەی کوڕان بەهێزن نابێت بگرین یاخود لەکاتی دوبارەکردنەوەی ڕەفتاری باوکی گلەیی لێبکرێت.

ماڵپەڕی (buzzkito- بەزکیتۆ) کۆمەڵێک دەستەواژە و ڕەفتاری هەڵەی خستۆتەڕوو، لەکاتی پەروەردەکردنی منداڵی کوڕدا لەلایەن باوانەوە ئەنجام دەدرێت، پێویستە باوان لە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژانە دوربکەونەوە، ئەوانیش بریتین لە:

١. (پیاوی ڕاستەقینە هەرگیز ناگری)، ئەمە لەکاتێکدا ئەو منداڵە و بەهۆی ئازارێکەوە دەگری پیویست ناکات باوان ئەو دەستەواژەی لە بەرامبەردا بەکاربهێنن، چونکە کاریگەری خراپ لەسەر دەرونی بەجێدەهێڵێت.

٢. هەرگیز لەبەرچاوی منداڵەکان بەتایبەت منداڵە کوڕەکان باوان شەڕ نەکەن و دەمەقاڵەیان نەبێت، چونکە هەموو منداڵێکی کوڕ خەون دەبینێت بەوەی لەکاتی گەورەبونیدا لە باوکی بچێت، هەربۆیە زۆرجار لاسای ڕەفتارەکانی باوکی دەکاتەوە.

٣. ئاگاداربە جیاوازی لە نێوان خۆی و خوشکەکەیدا نەکەیت، ڕەنگە غیرەکردن ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە خوشکەکەی و هەمیشە لەسەر ئەو ڕەفتارانەتان لەکاتی گەورەبونیدا گلەییتان لێبکات و کەسایەتی جیاوازی لێدەربچێت.

٤. کاتێک هەست بە ترس دەکات پێی مەڵێ (بەڕاست تۆ دەترسی؟ خۆ بەحساب تۆ پیاوی)، بەڵکو باوان سەرچاوەی ئارامی و دڵنییایی منداڵن و دەبێت وابکرێت بەسەر ترسەکەی زاڵبێت.

٥. وازبهێنە لەوەی کە بچوکە یان گەورەیە نابێت ئەو کارانە بکات، بەڵکو ڕێگای بدە ئەو کارەی کە پێی خۆشە خۆی ئەنجامی بدات، بۆئەوەی بڕوا و متمانەی زیاتر بەدەستبهێنێت و ببێتە کەسێکی ئازا و زیرەک.

ئ.ل

سه‌رچاوه‌:nrt2

اترك رد