ئەگەر میوە کەم دەخۆیت، لەمەودوا ئەم کارە ئەنجام بدە

تكلمي

, وتار

ڕەنگە كه‌سێك بیت میوه‌ كه‌م بخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی پڕبكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ك ماسكێك بۆ پێست به‌كاریبهێنه‌، چونكه‌ ماسكی میوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین پێكهاته‌كان بۆ پێست و بریقه‌دار و گه‌شاوه‌ و جوان و سه‌رنجراكێشی ده‌كات.

مۆز باشترینه‌ و برێكی زۆر ڤیتامین ئی و ئه‌ی تێدایه‌، ده‌كرێت مۆز له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین یان كه‌وچكێك شیر تێكه‌ڵ بكه‌یت، بۆ ماوه‌ی 10-20 خوله‌ك بیده‌یت له‌ پێستت دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ، ده‌بینیت چۆن ورده‌ ورده‌ پێستێكی ئاوریشمیت ده‌بێت.

ئه‌نه‌ناس كاریگه‌ریه‌كی جادووی هه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی خانه‌ مردووه‌كانی پێست و نوێ كردنه‌وه‌ی، ده‌كرێت ئاوی ئه‌ناناس و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌یت، بەڵام زه‌یته‌كه‌ی با كه‌متر بێت، دواتر بۆ ماوه‌ی 5-10 خوله‌ك بیده‌ له‌پێستر و به‌ ئاوی سارد بیشۆ.

شیللك یه‌كێكی تره‌ له‌ پێكهاته‌ به‌سووده‌كان بۆ پێست، ده‌توانی سێ شیللك و كه‌وچكێك ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ بكه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ، دواتر بیده‌ له‌ پێستت بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی خانه‌ مردووه‌كان و گه‌شانه‌وه‌ی پێست، یاخود ده‌توانی هه‌ر به‌ته‌نیا شیلك به‌كاربێنیت بۆ پێست بۆ ماوه‌ی 15-30 خوله‌ك دواتر شتنی به‌ ئاوی شله‌تێن.

كیوی به‌سوودە، چونكه‌ به‌رگری پێست به‌هێز ده‌كات، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی كانزای و ڤیتامین ئی چاره‌سه‌ری خورانی پێست ده‌كات و هەستیاری ناهێلێت، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ماست تێكه‌لی بكه‌یت و بیده‌یت له‌ پێستت بۆ ماوه‌ی 15-20 خوله‌ك دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆیت.

سێو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی به‌رهه‌می كۆلاجینی پێست به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی گه‌شانه‌وه‌ و بریقه‌داركردنی پێست ده‌دات ده‌كرێت به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین و ئاوی گوڵ و سیری عه‌جه‌م تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیده‌یت له‌ رووخسارت.

توێكڵی پرته‌قاڵ یان لیمۆ پێكهاته‌یه‌كی به‌سووده‌، ده‌توانیت بیهاڕیت و له‌گه‌ڵ كوپێك ماست و كه‌وچكێك هه‌نگوین و زه‌تی زه‌یتون تێكه‌ڵی بكه‌یت و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌یت له‌ پێستت و به‌ ئاوی سارد بیشۆیت، چاره‌سه‌ری زیپكه‌ی روخسار ده‌كات و پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه‌.

ماسكی قۆخ و قه‌یسی بۆ پێست به‌سووده‌، ده‌توانیت تێكه‌ڵی بكه‌یت له‌گه‌ڵ سێ كه‌وچك هه‌نگوین یان به‌ته‌نیا بیده‌یت له‌ روخسارت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك و دواتر به‌ ئاوی گوڵ بیشۆیت، ئه‌مه‌ش باشترین ماسكه‌ بۆ پێستی وشك.

 

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

اترك رد