بەوێنە.. هەشت ترسناکترین جۆری یاری بۆ منداڵان

تكلمي

, وتار

منداڵان بەهۆی لاوازی توانای ئەقڵیانەوە زۆرکات یاریەکانی بەردەستیان بەهەڵە بەکاردەهێنن و رەنگە زیانی تەندروستی و هەندێک کات زیانی گیانی لێبکەوێتەوە. هەربۆیە لەسەر باوان پێویستە ئاگاداری جۆری ئەو یاریانەبن کە بۆ منداڵەکانیان دەکڕن.

ماڵپەری برایت ساید هەشت یاری وەک ترسناکترین جۆری یاری بۆ منداڵان دیاریکردووە، ئەوانیش بریتین لە:

٠١ ئەو یارییانەی پەروانەیان هەیە یان جوڵەکانیان خێرایە، رەنگە زۆرجار زیان بە پەنجەی منداڵ بگەیەنێت، زیاتر بۆ تەمەنی سەرو ١٠ ساڵ دەبێت.

٠٢ یاری کەرەستە پزیشکییەکان، منداڵان حەز بەو جۆرە یاریانە دەکەن کە پزیشکەکان بەکاری دەهێنن لە بازاڕیشدا ئەو کەرەستانە بەشێوەی یاری منداڵان هەیە و ڕەنگە زۆرکات بیخوات یان بۆ منداڵیتر بەهەڵە بەکاری بهێنێت،ئەمجۆرە یارییە بۆ تەمەنی سەرو شەش ساڵ دەبێت.

٠٣ ئەو کەرەستانەی کە بۆ مەلەکردنی منداڵ بەکاردێت زۆرکات منداڵ لە خنکان ناپارێزیت و رەنگە بەهۆی جۆری ئەو مادانەی لێیدروست دەکریت زیان بە پێستی منداڵ بگەیەنێت.

٠٤ ئەو یاریانەی کە بە پیل کاردەکەن یان پاتریان تێدایە، زیانی تەندروستی هەیە بۆ منداڵ ئەویش زۆرکات منداڵان نازان ئەو پیلانە دەخۆن وە پیلیش لە مادەی ژەهراوی دروستکراون زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت.

٠٥ یاریەکانی شەڕکردن (دەمانچەی ئاو)، منداڵ زۆرکات ئەمجۆرە یاریە بە هەڵە بەکاردەهێنێت و بە هەموو ئاراستەیەکدا بەکاری دەهێنێت. رەنگە زیان بەچاو و روخساری بگەیەنێت و ئەمە جگە لە زیانی دەرونی کە رەنگە کەسێکی توندوتیژی لێدەربچێت.

٠٦یارییە موگناتیسییەکان، لە هەندێک وڵاتاندا ئەمجۆرە یاریە بۆمنداڵی تەمەن سەرو سێ ساڵەوەیە بەڵام لەراستیدا هەڵەیە و بۆ منداڵی تەمەن ١٤ ساڵ دەبێت، رەنگە قوتدانی یەک دانە لەو یاریانە مەترسی نەبیت بەڵام ئەگەر بوبە زیاتر لە دانەیەک قوتبدات بەهۆی سیفەتی موگناتیسییانەوە زیان بەگەدەی بگەیەنیت و زۆرجار گیرانی بۆریەکانی گەدەی لێبکەوێتەوە.

٠٧میزەڵدان، زۆرکات لەکاتی تەقینی میزەڵداندا جگە لەبەرزی دەنگەکەی کە زۆرکات رەنگە زیان بە پەردەی گوێی منداڵ بگەیەنێت ، هەندێک کاتیش بەهۆی هەڵە یاریپێکردنی پارچەکانی میزەڵادنەکە بچێتە قورگی منداڵەوە و ببێتە هۆی گیرانی گەدەی منداڵ یان توشی تەنگەنەفەسی بکات.

 

٠٨یاری سپینەر، لە یاری سپینەردا چوار پارچەی ئاسنی خر هەیە کە زۆرکات منداڵ دەیخاتە دەمیەوە و ئەو پارچانە دەچنە قوڕگیەوە و توشی گیرانی بۆریاکەنی هەناسەی دەکات و زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت.

سه‌رچاوه‌: https://tinyurl.com/ybc2apqp

اترك رد