بەڤیدیۆ.. شەھریار و ھاوسەرەکەی گۆرانییەک بڵاو دەکەنەوە

تكلمي

, هونه‌ر

توانا شێخانی//

شەھریان حەسەن، گۆرانیبێژی کورد، لەگەڵ (سازان شەوکەت)ـی ھاوسەری، گۆرانییەک بەشێوەی ڤیدیۆ بڵاو دەکەنەوە.

شەھریار، کە ئێستا دانیشتووی ئەورووپایە، لە ھەژماری فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ـدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی و ھاوسەرەکەی لە کاتی گۆرانیگوتندا بڵاو کردووەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شەھریار خۆی ئامێری گیتار دەژەنێت و سازانی ھاوسەریشی، گۆرانییەک بە ناوی (دوا نامە) دەڵێت، کە ھێمن حەمید تێکستەکەی نووسیوە و ئاگرین دڵشاد ئاوازی بۆ داناوە.

سازان شەوکەت، یەکەمجارە گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ بڵاو دەکاتەوە و پێشتریش لە ھیچ ئاھەنگ و کلیپێکدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی دەرنەکەوتووە.

شەھریار حەسەن، جگە لەوەی چەندین ڤیدیۆ کلیپی و گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، وەک ئەکتەر بەشداری لە زنجیرە درامایەک بە ناوی (پرس)ـدا، کردووە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی دانیشتووی ئەورووپایە.

 

سه‌رچاوه‌: باس نیوز

اترك رد