بەیانیان بۆ ماوەی 10 خولەک ئەم راهێنانە بکە

تكلمي

, وتار

بەشێکی زۆر لەو خانمانەی کێشیان زیادی کردووە و دووبارە چەوریان تواندووەتەوە، پێستیان شل بووەتەوە ئەمەش پێی دەوترێت “سیلویت”، بەتایبەت ران و قۆڵ و ورگ.

ئەو خانمانەی پێستیان تووشی ئەم حاڵەتە بووە، دەتوانن رۆژانە بەیانیان کاتێک لە خەو هەڵدەستن بۆ ماوەی 10 خولەک ئەم راهێنانە ئەنجام بدەن، بێگومان لەپاش دوو هەفتە یان مانگێک هەست بە جیاوازی دەکەن.

راهێنانی یەکەم:
بەرێکی بووەستە، قاچەکانت بکەرەوە هاوشێوەی وێنەکە پاشان بۆ ماوەی سێ خولەک نزم بەرەوە و دووبارە رێکبەرەوە.

راهێنانی دووەم:
بەرێکی بووەستە قاچەکانت نزیک بێت لەیەکەوە، پاشان دەستەکانت جووت بکە و بەرەو پێشەوەی بەرە لەگەڵ قاچێکت، هەوڵبدە بۆ ماوەی سێ خولەک ئەنجامی بدە.

راهێنانی سێیەم:
لەسەر پشت پاڵبکەوە، پاشان بۆ ماوەی چوار خولەک هەوڵبدە قاچێکت بۆ سەرەوە بهێنیت، بە پێیەکەی تر لەسەر ئەژنۆ بووەستیت هاوشێوەی وێنەکە.

 

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

 

اترك رد