بە ڤیدیۆ.. هۆکار و چارەسەرەکانی نەخۆشی سورێنچک

تكلمي

, وتار

لە بڕگەی تەندروستی بەرنامەی بەیانیت باش کوردستان لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، دکتۆر سوارە عەلی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی باس لە دیارترین نەخۆشییەکانی سورێنچک دەکات لەگەڵ هۆکار و چارەسەرەکانی.
دکتۆر سوارە ئاماژە بەوە دەکات سورێنچک پێکدێت لە بۆریەکی ماسولکە و کەوتۆتە نێوان گەروو و گەدەوە، هەروەها درێژیەکەی لە دەمەوە تاکو گەدە ٤٠ سم، بەڵام سورێنچک بەتەنها خۆی لە گەرووەوە تاکو گەدە ٢٥سم، هەروەها بەرپرسیارە لە گواستنەوەی خواردن و خواردنەوە لە گەرووەوە بۆ گەدە هەروەها گواستنەوەی لیک بۆ گەدە.
دکتۆر وتیشی سورێنچک دوو جوڵە ئەنجام دەدات کە جوڵەیەکیان لە باری درێژیدایە کە جوڵەی خۆراک و خواردنەوەکانە لە گەروەوە دەیبات بۆ گەدە هەروەها جوڵەکەی دیکە لە باری پانیدا روودەدات کە ئەویش لە کاتێکدا دەبێت کە خواردن لە سورێنچکەوە بگەڕێتەوە بۆ گەدە دووبارە یارمەتیدەدات بۆ گەڕانەوەی بۆ شوێنی خۆی.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات باوترین نەخۆشی سورێنچک برتییە لە گەڕانەوەی ترشی گەدە و دوانزە گرێ بۆ ناو سورێنچک، ئەگەر ئەم حاڵەتە چەند جارێک دووبارە ببێتەوە ئەوا دەبێتە هۆکاری هەوکردن و توشبوون بە نەخۆشی.
دکتۆر سوارە ئاماژە بە نیشانەکانی دەکات کە نەخۆشەکە هەست بە دڵەکزە دەکات یاخود هەست بە سوتانەوە دەکات، هەروەها هەندێک جار ترشی دەگەڕێتەوە ناو دەم یاخود لە کاتی گەڕانەوەی ترشی دەمی نەخۆشەکە پڕ ئاو دەبێت، بەڵام هەندێک جار نەخۆشەکە هەست دەکات هەوکردن لە پوک و دەمیدا دروستدەبێت.
هەروەها دکتۆر چارەسەرەکانی دەخاتەڕوو کە دەکرێت دەرمانی پزیشکی دژە گەدە بەکاربهێندرێت بە شێوەیەکی کاتی هەروەها زیاتر دەبێت کەسەکە گەنج بێت و هیچ نەخۆشییەکی دیکەی نەبێت کە مەترسیدار بێت، بەڵام بۆ کەسانی بە تەمەن کە هەمیشە زۆر توشی ئەم حاڵەتە دەبن ئەوا دەکرێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن تاکو مەترسی لەسەر تەندروستیان دورست نەبێت.
تەواوی زانیارییەکان لە ڤیدیۆکەدا رونکراونەتەوە:
پ.ب

http://tinyurl.com/y72ll5g7

 

اترك رد