تایبەتمەندییەکانی دووەم منداڵ لە خێزاندا

تكلمي

, وتار

منداڵی دووەم یان ناوەند لە خێزاندا کۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە کە وای لێدەکات جیاواز بێت لە منداڵەکانی دیکە لە ڕووی کەسایەتییەوە و زیاتر خاوەن ژیانێکی سەربەخۆ بێت.

ماڵپەڕی “هاف پۆست” کۆمەڵێك تایبەتمەندی ژیان و کەسایەتی منداڵی ناوەند یان دووەم منداڵی بڵاوکردووەتەوە لە خێزاندا کە وادەکات ببن بە یەکێك لە ئەندامە جیاوازەکانی خێزان، بەم جۆرە:

١. وانە لە خوشك\برای گەورەت وەردەگریت و لە هەمان کاتدا دەبیت بە پێشەوایەك بۆ خوشك\برای بچوکت.

٢. منداڵی ناوەند زیاتر سەربەخۆیی وەردەگرێت لەماڵەوە.

٣. منداڵی دووەم یان ناوەند کەمتر گرنگی پێدەدرێت لەماڵەوە ئەمەش وادەکات بەهێزتر بێت.

٤. منداڵی دووەم گەشبینە و بەردەوام چارەسەری گونجاوی لایە بۆ کێشەکانی ماڵەوە و دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا بکات.

٥. دایکان و باوکان بە ڕاددەیەکی زیاتر ڕێگە بە منداڵی دووەم دەدەن بە ئارەزووی خۆی ئەوەی دەیەوێت بیکات و کەمتر ڕێگری لێدەکەن.

٦. زۆر کات بە ئارامی مامەڵە دەکەن و بێدەنگی هەڵدەبژێرن.

٧. دەتوانن جلوبەرگی خوشك\برای گەورە لەبەر بکەن و بەهەمان شێوە جلی بچوکەکانیشیان بۆ دەبێت.

٨. منداڵی ناوەند کەسایەتی و ئارەزووەکانی جیاوازە لە ئەوانەی دیکە.

٩. دەتوانێت لەگەڵ بچوکەکان و گەورەکانیشدا پەیوەندییەکی باش دروست بکات.

 

سه‌رچاوه‌: nrt2

اترك رد