توێژینەوەیەک: ئەوانەی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن ئاسوودەن

تكلمي

, وتار

توێژینەوەیەکی نەرویجی “نهێنی ئاسوودەبوونی راستەقینەی مرۆڤ” لەم سەردەمەدا بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەگەڕێنێتەوە.

لە سەنتەری داهێنانی نەرویجی لە زانکۆی ئۆسلۆ، توێژینەوەیەک ئەنجامدەدرێت لەسەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پەیوەندی بە دەروونی مرۆڤەوە، لە ئەنجامدا ئاشکرای دەکات “بەکارهێنانی ئینتەرنێت، هۆکارێکە بۆ مانەوەی پەیوەندی بە هاوڕێکانیەوە و بەرزبوونەوەی ئاستی زانیاری و یارمەتیدانی مرۆڤ تا خێراتر بڕیاربدات.

لەهەمانکاتدا بەپێی هەواڵێکی “دەیلی مەیلی” بەریتانی پێشتر چەند توێژینەوەیەک ئەنجامدراوە و ئەمەی رەتکردووەتەوە، و باس لە زیانەکانی ئینتەرنێت دەکات لەرووی تەندروستی دەروونی و جەستەییەوە.

توێژینەوە نوێیەکە جیاوازیش دەکات لەنێوانی ئاسوودەبوونی مرۆڤ بەهۆی ئینتەرنێتەوە لەنێوان تەمەنی هەرزەکار و پێگەیشتوودا، بەڵام بەمەرجێک بەشێوەیەکی رێکوپێک بەکاریبهێنێت، پێشی وایە ئەوانەی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن بۆ ماوەیەکی زیاتر خۆشبەخت دەبن.

 

سه‌رچاوه‌: هاوپشتی

اترك رد