حەز بە بۆنی باران دەکەیت، ئەم هەواڵە بخوێنەرەوە

تكلمي

, وتار

بۆنی باران یەکێکە لەو بۆنانەی چێژێکی تایبەتی هەیە و کاتێک هەڵیدەمژین هەست بە ئارامی دەکەین بەتایبەت کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر باران نەباریوە، بەڵام تا ئێستا زانیوتە ئەم بۆنە بەکتریایە؟

کاتێک باران دەبارێت کەشوهەوا شێدار دەبێت و جۆرە بەکتریایەک دروست دەبێت بەناوی “ئاکتینومیستین” پاشان بۆنێکی خۆش بڵاودەکاتەوە و مرۆڤەکان رادەکێشێت هەڵیبمژن، ئەمەش کاریگەری دەخاتە سەر جەستەت لەرووی تەندروستیەوە بە دوو شێوەی جیاواز.

لەلایەک هەڵمژینی ئەم بۆنە پەستانی خوێن دادەبەزێنیت و خاو یان ئارام دەبیتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی میزاجت باش بێت و هەستێکی خۆشت هەبێت.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی ئەوەی سەرمات بێت و تووشی پەتا و ئەنفلۆنزا ببیت، هەربۆیە ئاگاداربیت باشتر.

 

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان لایف

اترك رد