خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌شقم

تكلمي

, ئه‌ده‌ب

شیعری: ستیڤان شه‌مزینی

خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌شق و شاری

فرمێسكه‌ ره‌نگینه‌كانم
چامه‌یه‌كی گرینۆكم بڕیار بوو شێركۆ

بێكه‌س بمنووسێته‌وه‌
چیرۆكێكی ئه‌فسووناویم

له‌پێنووسه‌كه‌ی ماركیز بوومه‌ته‌وه‌
رۆمانێكی سه‌ره‌ڕۆم له‌

ده‌ستنووسه‌كانی كافكادا ون بووم

پیره‌ پاڵه‌وانێكم

له‌ شانۆنامه‌كانی شكسپیردا ئه‌بینرێم
داستانێكی خه‌مگینم له‌ خه‌یاڵه‌كانی

گۆته‌دا له‌دایك بووم
كتێبخانه‌یه‌كی سه‌رهه‌ڵگرتووم نازم

حیكمه‌ت نازم هه‌ڵئه‌گرێ
عاشقێكی په‌ڕوباڵكراوم له‌شیعره‌كانی

قه‌بانی دا ده‌كه‌ومه‌وه‌ باڵه‌فڕێ
سه‌رخۆشێكی بێ نه‌وام، برێخت

ئه‌مخاته‌ سه‌ر ته‌ختی شانۆ
زامێكی ساڕێژنه‌بووی دێرینم،

حه‌زره‌تی نالی دێڕ دێڕ ئه‌مهۆنێته‌وه‌
شه‌قامێكی چۆڵی كه‌ساسم، مایرهۆڵد

ئه‌مكاته‌ سیناریۆ
ده‌روێشێكم له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی یار،

حه‌لاج ئه‌مهێنێته‌ گۆ
شێتێكم بێ خانه‌ له‌ ژیان، سلڤادۆر

دالی ئه‌منه‌خشێنێ به‌ تابلۆ
شاخێكی به‌فرینم، ته‌نها پامۆك له‌

زمانی توانه‌وه‌م تێئه‌گات
مه‌سیحێكی له‌چوارمێخه‌ دراوم،

ئۆگه‌ستین خه‌ونم ئه‌خوێنێته‌وه‌
كوڕی دایكێكی دڵ هه‌ڵقرچاوم، هه‌ر

گۆركی چاك ئه‌مناسێته‌وه‌
پادشای ته‌ختی كوێره‌وه‌ریم، ساراماگۆ

شه‌ونخونیم به‌دیاره‌وه‌ ئه‌كێشێ
نامۆیه‌كی وێڵم، ئه‌وه‌ ئه‌لبێر كامۆیه‌ له‌

رۆحی مۆرسۆدا ئه‌مدۆزێته‌وه‌
زۆربایه‌كی سه‌رگه‌ردانم، په‌ڕه‌مووچی

كازانتزاكیس خۆشه‌ویستی كردم
كوڕه‌ی پرته‌قاڵم، یوستان گارده‌ر

نهێنییه‌كانی شاردوومه‌ته‌وه‌
ئه‌ڵماسێكی فه‌رامۆشكراوم، خواوه‌ندی

ئه‌ڤینداریی هه‌ڵمئه‌گرێته‌وه‌
25-6-2017

اترك رد