رۆزا پاركس

تكلمي

, وتار

ئاماده‌كردنی: یوسف له‌تیف//

ژنه‌ پێشه‌نگى ناره‌زایه‌تى مه‌ده‌نى و خه‌باتى سڤیل له‌ ئه‌مه‌ریكا
رۆزا پاركس سیمایه‌كى ناسراوه‌ له‌ ئه‌مریكاو جیهان ،ژنێك كه‌ به‌ نافه‌رمانى مه‌ده‌نى و به‌كرده‌وه‌یه‌كى زۆر ساده‌ ،تۆفانێكى ناره‌زایه‌تى رێكخست وله‌ ئه‌نجامیشدا توانى یاساكانى ئه‌مه‌ریكاو به‌ شێك له‌ شێوازه‌كانى ناره‌وایى هه‌ڵسوكه‌وتى كۆمه‌ڵایه‌تى بگۆرێت .
له‌ ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌میش دا زۆر سته‌م له‌ ره‌ش پێسته‌كان ده‌كرا ره‌شپێسته‌كان به‌ كرده‌وه‌ له‌ زۆر ماف بێبه‌ ش بون و زۆر كه‌سى ره‌گه‌زپه‌رست به‌چاوى مرۆڤه‌وه‌ ته‌ماشایان نه‌دكردن له‌ ناو ئۆتۆمبیلدا شوێنى ره‌ش و سپیه‌كان جیاواز بوو تا سپى پێستێك هه‌بوایه‌ ده‌بوو ره‌شه‌كه‌ شوێنى دانیشتن هه‌ستێ به‌ پێوه‌ بووه‌ستێ و خاڵى بكا بۆ سپى پێسته‌كه‌ ،ئه‌م یاسا ناڕه‌وا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چۆن گۆڕا ،كێ بووه‌ هۆى گۆڕانى ،ئه‌وه‌ رۆزا پاركس بوو كه‌ به‌بێده‌نگى و هه‌ڵسوكه‌وتى هێمنانه‌ى خۆى به‌ نا گوتنێكى ساده‌ ،ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ى نیشان دا رۆزا خۆى به‌مجۆره‌ باسى ناره‌زایه‌تیییه‌كه‌ ده‌كات .
ئێواره‌یه‌كى دیسه‌مبه‌رى 1955 له‌ شارى مونگرێ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ پارێزگاى ئالاباما له‌ پێشه‌وه‌ى ئۆتۆبوسێك داده‌نیشێ سپى پێسته‌كانیش له‌ شوێنى تایبه‌تى خۆیان وه‌ختێك جێگه‌ى سپیه‌كان ته‌واو ده‌بێ ده‌بى هه‌ستێ تا سپى پێستێك له‌ شوێنى دانیشێ شوفێره‌كه‌ پێى ئێژێ كه‌ شوێنى چۆڵ بكا بۆ سپى پێسته‌كه‌ وه‌ڵامى هه‌ڵناسێى ده‌داته‌وه‌، رۆزا به‌مكاره‌ى وه‌كو دایكى ناره‌زایه‌تیی سڤیل ناوبانگى ده‌ركرد، سیمایه‌كى ئارام و هێمن وه‌ك پشكۆیه‌ك له‌مۆمێك ئاگرێكى گه‌وره‌ى داگیرساند،بووه‌ هۆى رێپێوانێكى گه‌وره‌ له‌ ساڵه‌كانى 1955 ه‌وه‌ تاكو 1960 به‌ هۆكارى قسه‌ ساده‌و كاره‌كانى بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى یاساكانى هه‌ڵاواردت و ئاپارتاید تێكشكا هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ رێبه‌رێكى گه‌وره‌ى وه‌ك مارتین لۆتێر كینگ خۆى نیشان بدات كینگى بیست و شه‌ش ساڵه‌ كه‌ به‌ هۆى رێپێوانێكى ناره‌زایى بۆ پشتیوانى كردن له‌ رۆزا پاركس سینگى خۆى دایه‌ پێش و بوو به‌ سیمایه‌كى ناسراوى خه‌باتى ئازادیخوازانه‌ و ماف په‌روه‌رانه‌.
مارتن بۆ پشتیوانیكردن له‌ رۆزا ناسرا و بووه‌ پێشه‌نگى شۆڕشگێڕه‌ ره‌شپێسته‌كان، بڕیارى دا بۆ ماوه‌ى رۆژێك هیچ ره‌ش پێستێك سوارى ئۆتۆبوس نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بوو دادگا بڕیارى نادادپه‌روه‌رانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ رۆزا پاركس دابوو به‌وه‌ى كه‌ ده‌ دۆلار جه‌ریمه‌ بدات و چواریش خه‌رجى دادگا بدات به‌ڵام رۆزا ئه‌مه‌شى ره‌ تكرده‌وه‌ و خۆى به‌ بێ تاوان ده‌زانى ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خۆی وهاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ كاره‌كانیان ده‌ركران .
بایكۆتكردنى ئۆتۆبوسه‌كان له‌ رۆژێكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 381 رۆژ ره‌شپسته‌كان به‌ چه‌ند كه‌سێك به‌ ماشێنێك و هه‌ندێك به‌ پێ و هه‌ندێكیشیان له‌ كامیۆن كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت بۆ كاره‌كانیان و به‌مه‌ش زیانێكى زۆریان گه‌یانده‌ ره‌ش پێسته‌كان ،له‌ ئاكامى خۆڕاگرى و یه‌كگرتن و به‌رخودانى رۆزا پاركس و دژایه‌تى ره‌گه‌زپه‌رستى له‌ ساڵى 1956دادگاى هه‌رێمى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵاواردنێكى ره‌گه‌زى له‌ ناو ئۆتۆبوسه‌كاندا به‌ پێچه‌وانه‌ى یاساى بنچینه‌یى ئه‌مه‌ریكایه‌ ،دادگاى باڵاى ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانى له‌م بڕیاره‌ كرد بووه‌ فه‌رمان و گشتاندنى له‌ سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریكادا بۆ كرا هه‌موو مرۆگێك به‌ هه‌ر ره‌نگ و ره‌گه‌زێك مافى كه‌ڵك وه‌رگرتنى هاوبه‌شیان له‌ كه‌ره‌ سته‌كانه‌ هاتو چۆ به‌ تایبه‌ تیش ئۆتۆبوس هه‌بوو.رۆزا كه‌ ئیتر به‌وهۆیه‌وه‌ كارى ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى چون بۆ شارى دیترۆیت ته‌وێ ده‌ستى كرد به‌ كارى دورمان له‌ گه‌ڵیشیدا به‌رده‌وام بوو له‌ تێكۆشانى سڤیل له‌ پێناو ده‌سه‌به‌ركردنى مافى ره‌شپێسته‌كان .
له‌ ساڵى 1956 بووه‌ كارمه‌ندى یارمه‌تیده‌رى په‌رله‌مانى ئه‌مه‌ریكا به‌ ناوى جان كۆنیریس و ساڵى 1988خانه‌نشین كرا له‌ ماوه‌ى ژیانیدا چه‌ندین كاتى شانازى ئاراسته‌ كراوه‌ ،رێزێكى بێ پایانی هه‌بووه‌ كه‌مایه‌ى شانازیكردنه‌ ،له‌ 1977 كۆڕى نه‌ته‌وه‌ى بۆ پێشكه‌وتنى ڕه‌ش پێسته‌كان له‌خه‌بات و تێكۆشانى مه‌دالیاى سپین گارم ى پێشكه‌ش كرد. له‌ ساڵى 1980 نۆیه‌مین كه‌س و یه‌كه‌مین ژن ببوو كه‌ خه‌ڵاتى مارتن لۆته‌ر كینگى وه‌رگرت.

 

سوود له‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبى : ژن به‌ باوه‌ڕێكى پۆڵایینه‌وه‌

اترك رد