رێكخراوى بۆ پێشه‌وه‌ به‌شدارى كرد له‌ ۆوركشۆپێك له‌ ژێر ناوى (هیچ هه‌واڵێك ، هه‌واڵى خراپ نییه‌) ، كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوى رۆژنامه‌وانى ئازادى بێ سنوور( FPU) ئه‌نجام درا

تكلمي

, نوێ

Free Press Unlimited  هه‌ستا به‌ سازدانى ۆوركشۆپێكى رۆژنامه‌وانیى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى له‌ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ (رێكخراوى بۆ پێشه‌وه‌ ، كه‌ركوك ئێستا ، میتۆگرافى) بوو له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى (هیچ هه‌واڵێك هه‌واڵى خراپ نییه‌). ئه‌و ۆوركشۆپه‌ له‌ 18-20/4/2017 خایاند له‌ هه‌ولێر . له‌و سێ رۆژه‌ بابه‌تى چڕ و هه‌ستیار وروژێنرا له‌ سه‌ر پرسى رۆژنامه‌نووسان و ئه‌رك و مافه‌كانیان  و هه‌روه‌ها باس له‌ژینگه‌ى به‌تواناكردن و سه‌لامه‌تى و پاراستنى رۆژنامه‌نووسان و په‌ره‌دان به‌ تواناكانیان  له‌ بوارى داكۆكیكردن و پاڵپشتیكردن  كرا و راگرتنى به‌ڵانسى جینده‌رى له‌ راگه‌یاندن ته‌وه‌رێكىى تر بوو كه‌ كه‌ گفتوگۆ و راهێنانى له‌سه‌ر كرا. له‌ په‌راوێزى ئه‌و چالاكیانه‌  باسكردنى سایتى تكلمى و كردنه‌وه‌ى سایتى  كوردیى (بدوێ) بوو.

 

 

اترك رد