سوودەکانی سەمای زومبا بۆ لەش

تكلمي

, وتار

یەکێک لە وەرزشەکان کە چێژ دەبەخشێت بە مرۆڤەکان سەمایە، زومباش سەمایەکی بەسوودە و ئەنجامدانی دەبێتە هۆی بەخشینی جەستەیەکی تەندروست.

سەمای زومبا کەمێک قورسە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی زۆر ئاشقی سەما نین یان هەر ئەنجامی نادەن، بەڵام بەچەند جارێک راهێنان فێردەبیت.

بەشێوەیەکی گشتی ئێستا سەنتەرەکانی وەرزشی لەلایەن راهێنەرەکانەوە سەمای زومبا ئەنجامدەدرێت، وەک وەرزشێک بۆ دابەزاندنی کێش.

سوودەکانی زومبا لەرووی تەندروستیەوە:

1-ئەنجامدانی زومبا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، دەبێتە هۆی سوتاندنی 600-1000 کالۆری لە لەشدا.

2-سوڕی خوێن چالاک دەکات لە لەشدا.

3-سەمای زومبا رزگار دەکات لە ئازاری پشت، هاوکات ماسولکە و ئێسکەکانی حەوز بەهێز دەکات.

4-تەندروستی دڵ و خوێن بەرەکان باش دەکات و بەرگری دژی نەخۆشی بەهێزدەکات.

5-یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ سەرجەم بەشەکانی لەش و خانەکان بەشێوەیەکی یەکسان و تەندروست.

6-خانەکانی پێستی رووخسار دەپارێزێت و بەشێوەیەکی بریقەدار و گەشاوەتر دەریدەخات.

7-لەرووی دەروونیەوە ئاسوودە دەبیت و متمانەی زیاتر بە خۆت دەبێت.

8-بەشێوەیەکی خێرا کێشی لەشت دادەبەزێنێت و رێگانادات کێش زیاد بکات.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

اترك رد