كراسێك لەشنەی با

تكلمي

, ئه‌ده‌ب

ستار ئه‌حمه‌د//

كراسێك له‌باڵی په‌پووله‌..
سوخمه‌یه‌ك له‌پرشنگی خۆر،
سه‌رپۆشێك له‌تریفه‌ی بارانت
بۆ ده‌درووم .
شیعرێك ..
به‌هه‌نسكی گریان ده‌هۆنمه‌وه‌ .
قه‌ڵه‌مێك له‌خوێنم وه‌رده‌ده‌م ..
له‌به‌ژنی با وێنه‌ت هه‌ڵده‌كه‌نم،
به‌نێو هه‌ناسه‌تا راده‌بوورم .
ده‌گه‌مه‌ فرمێسكی ئێواران .
ئه‌و كاته‌ی پۆله‌ مه‌ل ،
به‌هاژه‌ دێنه‌وه‌ بۆ گه‌رمیان .
روومه‌تی لاپه‌ڕه‌م سوور ده‌كه‌م ..
به‌دیده‌ی ئاوی باوه‌ شاسوارو
خۆرنه‌وازان هه‌ڵده‌گرم .
ده‌ڕۆم بۆ شوێنێك ..
بێگه‌رد بێت..
چوون ناخی ژیكه‌ڵه‌ت
ده‌بمه‌ چیایه‌كی نوورانی و
دارێكی كه‌ڵه‌گه‌ت .
گه‌ڵا گه‌ڵا ئه‌دگارو
عومری بیماريت ده‌نووسمه‌وه‌
باڵدارو ..
دارو به‌رد..
چڵ و ئاو ..
زریان و ره‌شه‌بایه‌ك نه‌ما،
پرسیاری ناونیشانی تۆی لێ نه‌كه‌م .
تۆ بڵێی ماڵتان بدۆزمه‌وه‌ .

اترك رد