لە بەریتانیا ژنان نیوەی مووچەی پیاوانیان پێ دەدرێت

تكلمي

, وتار
باز ئه‌حمه‌د//
بە پێی ئاماری زیاتر لە 500 كۆمپانیای بەریتانی، مووچەی مانگانەی كارمەندانی پیاوان زۆر زیاترە لە مووچەی مانگانەی كارمەندانی ژن.
لە بەریتانیا ساڵانە دەبێت هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە ژمارەی كارمەندانیان لە 250 كەس زیاترە، لیستی مووچەی مانگانەی كارمەندانیان بڵاو بكەنەوە، بە پێی بەدواداچوونێكیش لە كۆی 527 كۆمپانیا كە تا ئێستە مووچەی كارمەندانیان بڵاو كردووەتەوە، دەركەوتووە كە كارمەندانی ژن بە رێژەی 15% تا 52% مووچەكانیان لە كارمەندانی پیاو كەمتر وەردەگرن ئەگەرچی هەمان بڕی سەعات كار دەكەن، بەمەش داهاتی كاری پیاوان زیاترە و ئەمەش كۆمەڵگەی بەریتانی تووشی شۆك كردووە، بە تایبەت لە گەورە كۆمپانیاكانی وەك لادبروكس، ئیزیجیت و فرجین مونی.
پێش ئاشكرابوونی داتاكانیان، ئەو سێ كۆمپانیایە پێداگیر بوون لەسەر ئەوەی مووچەی كارمەندانیان بە یەكسانی دەدرێت و جیاوازی لە نێوان ژنان و پیاوان ناكرێت.
بەگوێرەی داتاكان، لە كۆمپانیای ئیزیجێت ژنان بە رێژەی 52% كەمتر لە پیاوان وەردەگرن، هەروەها لە كۆمپانیای فیرجن مونی بە رێژەی 33% و لە لادبروكس بە رێژەی 15%.
لە كۆمپانیای ئیزیجێت كە كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانییە رێژەی كارمەندانی ژن 6% پێك دەهێنن و ساڵانە كرێی كارەكانیان دەگاتە 92 هەزار و 400 پاوەند، هەرچی پیاوانن كرێی ساڵانەیان دەگاتە 248 هەزار پاوەند، بەمەش جیاوازییەكە دەگاتە 69%.
هاوكات گرووپی كۆمپانیاكانی لادبروك كورال ئین دەڵێ، هۆكاری كەمتر وەرگرتنی مووچەی مانگانە لەلایەن ژنانەوە دەگرێتەوە بۆ بوونی كارمەندی ژن لە ئاستە باڵاكاندا و دووپات لەوە دەكاتەوە كە ژنان و پیاوان لە هەمان ئەو بەشە یان كارەی ئەنجامی دەدەن، هەمان مووچە وەردەگرن و جیاوازییان نییە.
 جیاوازیی مووچە لە بەریتانیا وای كردووە پارتی یەكسانی ژنان رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ یەكسانكردنەوەی كرێی سەعاتەكانی كاركردن یان مووچەی كارمەندانی ژن لەگەڵ پیاوان لە هەمان ئەرك و كاردا.
بە پێی ئامارەكانی ساڵی 2016 بێت، جیاوازیی مووچەی پیاوان و ژنان لە بەریتانیا 9.4% بووە بۆ ئەو كارمەندانەی دەوامی تەواو دەكەن، بە گشتیش رێژەكە 18.1% بووە لە تەواوی بەریتانیا.
سەرچاوە/ ئیلاف
له‌ وشه‌ وه‌رگیراوه‌
ر

اترك رد