ماندوویه‌تی زۆر نیشانه‌ی زیره‌كییه‌

تكلمي

, وتار
زۆر له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ماندوویی و خه‌واڵوویی ده‌كه‌ن، بێگومان باوێشكیان زۆر بۆ دێت، به‌مه‌ش خۆیان وه‌ك ته‌مبه‌ڵ و بێ هێز ده‌بینن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ نیشانه‌ی زیره‌كییانه‌.
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا ده‌ركه‌تووه‌، كه‌سه‌ زیره‌كه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، سه‌رقاڵن و داده‌نیشن، وایان لێ هاتووه‌ هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ ماندوویه‌تی بكه‌ن و كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ و مێشكی خۆیان خه‌رج بكه‌ن، بۆیه‌ به‌و ڕێژه‌ زۆره‌ بێ هێز ده‌بن.
هه‌ر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه‌ چالاكییه‌كی زۆریان هه‌یه‌ و هه‌موو كار و بارێكیان به‌ خێرایی و گورجی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ته‌نیا به‌ جووڵه‌ ده‌توانن خۆیان بسه‌لمێنن و مێشكیان له‌ بیركردنه‌وه‌ و به‌كارهێنان وه‌ستاندووه‌، واته‌ ئه‌وان مێشكیان زۆر ده‌گمه‌ن به‌كار دێنن بۆیه‌ ماندوو نابن.

گلف گۆست یه‌كێك له‌و توێژه‌رانه‌ی له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكیدا به‌شداری كردووه‌، ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ پێوه‌ندی نێوان چالاكی جه‌سته‌ و زیره‌كی‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆیی شتێكی گرنگه، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ تا كۆتای ژیان زیاتری له‌سه‌ر ڕوون ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌_ لبنان24
 وشە – ڕێناس شابان

اترك رد