رێكخراوێكی تایبه‌ت به بواری پاراستنی منداڵان هۆشداری داوه سه‌باره‌ت به زیادبوونی هاوسه‌رگیری منداڵان و رایدەگەیەنێ تا ساڵی 2050، یەك ملیار و 200 ملیۆن منداڵ بەشوو دەدرێن.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی (منداڵان رزگار بكه‌ن)، له 144 وڵاتی جیهان حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری منداڵان ئه‌نجام ده‌درێت، له نێویشیان وڵاتی پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا هه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئێستە نزیكه‌ی 700 ملیۆن حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له جیهاندا ئه‌نجام دراوە، كه له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن، ئه‌و ژماره‌یه‌ش رۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوونه
و پێشبینی ده‌كرێ تا ساڵی 2050 نزیكه‌ی یەك ملیار و 200 ملیۆن منداڵ ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنن، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی ترسناكه.
رێكخراوێكی تایبه‌ت به منداڵی كچیش له جیهاندا ئامارێكی بڵاو كردووەته‌وه كه ساڵانه له جیهاندا 15 ملیۆن كچ له ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، واته له نێو هه‌ر 4 كچێك له جیهاندا یه‌ك دانه له ته‌مه‌نێكی زوودا هاوسه‌رگیری ده‌كات و وڵاتی هیندستانیش به پله‌ی یه‌كه‌م دێ كه زۆرترین حاڵه‌تی له‌م جۆره‌ی تێدا ڕووده‌دات.
سه‌رچاوه: باس نیوزو
التعليقات
لا يوجد تعليقات