ژنێك ماوه‌ی‌ 20 ساڵه‌ ماڵه‌كه‌ی‌ به‌كاره‌ ده‌ستیه‌كانی‌ ده‌ڕازێنێته‌وه‌

تكلمي

, وتار

ئا: مه‌زهه‌ر

ژنێكی‌ دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌رجه‌م ماڵه‌كه‌ی‌ به‌كاری‌ ده‌ستی‌ خۆی‌ ڕازاندۆته‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێت “سه‌رجه‌م كاره‌كانم له‌كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهاتو پێكهاتوه‌‌و زۆركاتش به‌نرخی‌ جیاواز ده‌یانفرۆشم‌و به‌شێك له‌پێداویستی‌ ژیانم بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات”.

هێرۆ عه‌بدوڵا رایگه‌یاند “ئه‌و كارانه‌ی‌ من ده‌یكه‌م سه‌رجه‌میان بیرۆكه‌وی‌ خۆمن‌و چه‌ندین كاتژمێر سه‌رقاڵی‌ كارێك ده‌بم تا بتوانم شێوازێكی‌ نوێ‌‌و سه‌رنجڕاكێشی‌ پێببه‌خشم، ئه‌وه‌ خولیای‌ منداڵیمه‌‌و تامردن به‌رده‌وام ده‌بم له‌كاره‌كانم”.

ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كارمه‌نده‌و هه‌مو رۆژێك پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌ده‌وام، سه‌رقاڵی‌ ئه‌م كاره‌ی‌ ده‌بێت‌و به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ دروستیده‌كات به‌رهه‌می‌ كشتوكاڵی‌‌و گه‌ڵاو گوڵ‌و دارو توێكڵی‌ دار پێكهاتون، ئه‌و وتی‌ “بیرۆكه‌ی‌ كاره‌كانم ته‌نها له‌ڕازانه‌وه‌ی‌ ماڵه‌كه‌مدا خۆی‌ نابینێته‌وه‌ ساڵانه‌ سه‌ردانی‌ چه‌ندین پێشانگاو هه‌فته‌بازاری‌ ژنان ده‌كه‌م‌و خه‌ڵكی‌ به‌گه‌رمی‌ پێشوازی‌ له‌كاره‌كانم ده‌كه‌ن‌و تاڕاده‌یه‌ك هاوكارێكی‌ مادیم بوه‌ بۆ ژیانی‌ ڕۆژانه‌م‌و هاوكاری‌ خێزانه‌كه‌م پێكردوه‌”.

وتیشی‌ “ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ من دروستی‌ ده‌كه‌م بریتیه‌ له‌سه‌رمێزو ڕازانه‌وه‌ی‌ گوڵی‌ سه‌رمێزو جێگه‌ی‌ مۆم‌و فواره‌ی‌ ئاو‌و ڕازاندنه‌وه‌ی‌ دیوارو سه‌قف‌و جێگه‌ی‌ دانیشتن‌و چه‌ندین شتی‌ دیكه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌ندێشه‌ی‌ خه‌یاڵ‌و بیری‌ منداڵین“.

سه‌رچاوه‌: ئاوێنه‌

اترك رد