کاتێک فریشتە دەبێتە جەلاد

تكلمي

, وتار

ئەسکەندەر زرار//

ئەو منداڵەی دەیبنن ناوی “یوسف “ە ئێستا لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینە لە هەولێر.
ئەو منداڵە بەستەزمانە کە تەمەنی لە نێوانی پێنج تا شەش ساڵ دەبێت، لەلایەن دایکی ڕاستەقینەی خۆی و زڕباوکی زیندانی کراوە و ئەشکەنجە دراوە.
ماوەی زیاتر لە مانگێک لە ژوورێک بەزنجیر بەستراوەتەوە و جێگای سووتان و برینێکی زۆر بەجەستەی وەیە.
دوێنێ ژنێکی جیرانیان هەواڵ بە پۆلیس دەدات، کە گوایە بەردەوام گوێی لە ناڵە و نوزە و گریانی منداڵێکە لەو ماڵە.
دوای بەدواداچوونی پۆلیس، منداڵەکە ڕزگار کرا،
دایکەکەشی دەستگیرکراوە. زڕباوکیش لەماڵ نەبووە.
جێگای داخە ئێستا تەندروستی منداڵەکە ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە چونکە ڕیخۆڵەکانی تووشی هەوکردن و وشکبوون بووە و بەشێکی ڕیخۆڵەشی کوون کوون بووە و دەبێت بگۆڕدرێت.
خوێنی زۆر زۆر کەمە، ڕەنگە ئەوەش بەهۆی برسی کردنەوە بێت.
ـ منداڵەکە دوای ئازادکردنی، بەیەکێک لە پۆلیسەکانی گوتووە: بمکە بە کوڕی خۆت.
تاسەبار و دڵ پڕ لە ئازارم بۆ ئەم کارەساتە
چۆن دایک لە فریشتەی میهرەبانییەوە دەبێتە جەلادی جەرگی خۆی؟؟؟؟؟
سەرچاوەی هەواڵ و وێنەکە:
کاک ئارام ئیبراهیم، فەرمانبەر لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین

اترك رد