3 قه‌سیده‌ی خاتوو مه‌ناهل ئه‌لسهه‌وى

تكلمي

, ئه‌ده‌ب

و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
ژنانى ئه‌وروپا

خه‌مبار
به‌سه‌ر پێخه‌فه‌ نه‌رمه‌كه‌دا ،
پاڵ ده‌كه‌وم ..
ڕووم به‌لاى دیواردا وه‌رده‌گێڕم
زه‌رده‌مسكه‌ ده‌بمه‌وه‌ ..
به‌ په‌نجه‌م
ناوت له‌سه‌ر دیواردا ده‌كێشم
له‌گه‌ڵ ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى دووره‌وه‌
چاو ده‌نووقێنم
ئێستا ده‌توانم بنووم ،
بێ ئه‌وه‌ى خه‌ون به‌ هیچه‌وه‌ ببینم
بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى هیچ بكه‌م ..
ده‌زانم زۆرن ئه‌وانه‌ى
وه‌كو تۆ
كۆچیان بۆ ئه‌وروپایێ كرد
كۆچیان بۆمه‌رگ و زیلله‌ت كرد
به‌ڵام پاش چه‌ندان ساڵ
كه‌ منداڵه‌كانیان
هۆى هاتنیان لێ ده‌پرسن
ده‌ڵێن :
چونكه‌ جه‌سته‌ى ژنانى ئه‌وروپا
له‌ ژنانى ئێمه‌ گه‌رمتره‌ ..
ژنانى ئێمه‌ ،
كه‌ له‌وێ
له‌ به‌ته‌نێیدا مردن .

(2)
له‌ ملدا

هه‌میشه‌ زانیومانه‌
شتێك له‌ مڵدا هه‌یه‌
لێى ده‌ترسین ،
نابێ له‌ په‌تى لوولدراو
نزیك بینه‌وه‌ ..
چه‌قۆیه‌ك
یا دوو مشتى بێ به‌زه‌یی
كه‌واته‌ ئێمه‌ مه‌رگ ده‌ناسین !
ئه‌و مه‌رگه‌ى ڕێك له‌ ملدایه‌
له‌ جێیه‌ك
له‌ هه‌موو جێیان پتر لێ ده‌دا
له‌ هه‌موو جێیان گه‌رمتره‌
له‌وێدا ماچیش هه‌یه‌ .

(3)
هه‌ناسه‌ بڕكێ

ئه‌مڕۆ
به‌ كیسه‌ى زۆرانبازیم هاتییه‌ به‌رچاو
به‌ مشت وه‌رت گه‌ڕامێ ،
ئه‌وه‌ى له‌ كاتى خۆیدا نه‌مدایتێ ..
كیسه‌كه‌ ده‌هات و ده‌چوو ،
دوور ده‌كه‌وته‌وه‌ ..
پاشان به‌ هێزێكى زۆرتره‌وه‌
ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ،
مشتى دیكه‌ى لێبوه‌شێنم
جارێكی دى وه‌ك دڕنده‌یه‌كى برسى
ده‌هاته‌وه‌ ..
وا مامه‌وه‌ ، تا هه‌ستم كرد شه‌كه‌ت بووم ..
به‌ ده‌سته‌كانم گرتم
به‌ جومگه‌ى په‌نجه‌ قڵیشاوه‌كانم
سه‌رم پێ كرد
پڕم بووم له‌ خوێن و
به‌ ڕوونى
گوێم له‌ هه‌ناسه‌بڕكێى خۆم بوو
وێنه‌ى ئاژه‌ڵێكى تۆقیو
خێراتر ده‌بوو .

ئاماژه‌ :

شاعیرێگى گه‌نجى سورییه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌و شاعیره‌ ژنانه‌ى ڕه‌خنه‌گران ئاینده‌یه‌كى له‌ كاروانى شیعرى عه‌ره‌بیدا تێدا ده‌بینن . شیعره‌كانى مناهل – له‌ سایتى گۆڤارى (كیكا)وه‌ كراون به‌ كوردى .
بڕوانه‌ http://www.kikahmagazine.com/?p=5486

اترك رد