12363116_931834073531970_6007620357995923790_o-500x353

بدوێ مینبه‌رێكى ئه‌لیكترۆنیى سه‌ربه‌خۆ و ئازاده‌ ، سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ هه‌موو خانمێكى كورد له‌هه‌ر جێیه‌كی عێراق كه‌ بیانه‌وێ راوبۆچوون و كێشه‌ و گرفت و خه‌ونه‌كانیان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا ده‌ربڕن. ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كۆمه‌ڵگه‌، فێركردن، یاخود بابه‌تى رۆشنبیرى وه‌كو شیعر و په‌خشان و هه‌مه‌ڕه‌نگه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ڵقوڵاوى ناخیانه‌.

بدوێ په‌نجه‌ره‌یه‌كى واڵایه‌ بۆ هه‌موو خانمان و راگه‌یاندكار و ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ى گرنگى به‌ خستنه‌ رووى ئاریشه‌ى راسته‌قینه‌ى خانمان ده‌ده‌ن و وتار و راپۆرتى رۆژنامه‌وانى ، كه‌ باس له‌ بابه‌ته‌كانى توندو تیژى دژى خانمان و بابه‌تگه‌لى هه‌مه‌ره‌نگى تر ده‌كا. خانم گه‌وهه‌رى ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و ترپه‌ى دڵى ژیانه‌، ئه‌م مینبه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا زیاتر ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ له‌ رێگه‌ى ده‌ربڕینى ئازاده‌وه‌ بدره‌وشێته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها ئه‌م سایته‌ كراوه‌یه‌ بۆ گوڵبژێرێك له‌ نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانى هه‌ردوو ره‌كَه‌ز كه‌ بایه‌خ به‌ پرسى خانمان ده‌ده‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به‌ وتار و راپۆرتى هه‌مه‌ڕه‌نگ و جیاواز.

رێنمایى و رێساكانی بڵاوكردنه‌وه‌

– ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌م سایته‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌بیرو بۆچوونى نووسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن نه‌ك سایته‌كه‌.
– رێگرى ده‌گرێ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ تانه‌ى تێدا بێ دژى هه‌رلایه‌ن و بیر و ئایدیا و ئاین و مه‌زهه‌بێك ، هه‌روه‌ها نابێ بابه‌ته‌كان لایه‌نگیرى سیاسی و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ى تێدا بێ.
– تكا له‌ سه‌رجه‌م نووسه‌رانى پیاو و خانمان ده‌كه‌ین كه‌ ره‌چاوى یاساكانى زمان بكه‌ن له‌ نووسینى بابه‌ته‌كانیان.
– بابه‌ته‌كان راسته‌وخۆ له‌ رێگه‌ى تۆماركردنه‌وه‌ له‌ سایته‌كه‌ ده‌نێردرێن بۆ سایت ، بۆ هه‌ر پرسیارێكى تر ده‌توانن په‌یوه‌ندى به‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بكه‌ن
info@takalami.org .
– به‌شداربووان و خوێنه‌ران ده‌توانن بابه‌ته‌كانیان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك-تویته‌ر بخوێننه‌وه‌ له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌ سایتى بدوێ، ئه‌گه‌ریش بابه‌ته‌كه‌ راپۆرتى وێنه‌یى بێ ئه‌وا ده‌توانرێ له‌یوتوب ببینرێ، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر راى نووسه‌ره‌كه‌.