Takalami | تكلمي

ئاژانسی شینهوا بێژەری ڕۆبۆتی ئافرەتی بۆ خوێندنەوەی هەواڵ ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا ئاژانسی شینهوای چینی بۆ یەکەمجار پێشکەشکاری ژیری دەستکردی بۆ خوێندنەوەی هەواڵ بەکارهێنا، بەڵام وەکو یەکەم تاقیکاری پێشکەشکارێکی پیاوی بەکارهێنا بۆ خوێندنەوە. بۆ ئەمجارە و لە هەنگاوێکی نوێدا پێشکەشکارێکی ئافرەت بەکاردەهێنێت بۆ ئەم کارە. بێگومان چاودێرانی ئەم بوارە ئەم هەنگاوە بە هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی بێژەرانی هەواڵ هەژمار دەکەن.

ئەم جۆرە ڕۆبۆتانە بە پێشکەشکاری ژیری دەستکرد ناو دەبرێن، کە گوزارشتە لە پێشکەشکارێکی هەواڵ بە بوونی دەموچاو و کەسایەتیەکی مرۆڤ و هەمان هەڵسوکەوت و جوڵە لە کاتی پێشکەشکردنەکە.

ئەم جارە ڕۆبۆتی زیرەکی Xin Xiaomeng لە سەر پەخشی شینهوا دەردەکەوێت، کە بۆ ماوەی خولەکێک بووە، و ئەو ڕۆبۆتە خاوەنی قژێکی کورت و پۆشاکێکی جوان بووە و هەواڵی پێشکەشکردووە بەبێ هیچ کێشەیەک.

بێگومان ئەو ڕۆبۆتە شێوەکەی هی بێژەری هەمان ئاژانسە بە ناوی Qu Meng، کە لە سەرەتادا هیچ جیاوازیەک بەدی نەکراوە و زۆربەی بینەران نەیاتوانیوە جیاوازی نێوان ئەو دووانە بکەن.

شایەنی باسە، ئاژانستی ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش چووە لە ماوەی ڕابردوودا، و تێچووی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی کەمتر کردووەتەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی کە دەتوانرێت ڕاپۆرتی هەواڵی زۆر بە پەلە لە ماوەیەکی کەمدا بەرهەمبهێنێت، ئەمەش لە پێناو باشترکردنی جۆرایەتی و کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە.

لە خوارەوە بینەری Xin Xiaomeng بن.

خەڵک

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة