Takalami | تكلمي

ئه‌و كه‌سانه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك و‭ ‬لێهاتوون

نوسينى: د.فاضل جاف//

ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك‭ ‬و‭ ‬لێهاتوون،‭ ‬كاردانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئاسه‌واره‌كانی‭ ‬هزر‭ ‬و‭ ‬هه‌ستی‭ ‬ڕه‌ش‭ ‬و‭ ‬ڕووخێنه‌ر‭ ‬و‭ ‬نێگه‌تیڤ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬زه‌ین‭ ‬و‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬ڕاده‌ماڵن،‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ناخه‌وه‌،‭ ‬كاریگه‌ریی‭ ‬خراپ‭ ‬و‭ ‬ڕووخێنه‌ری‭ ‬هه‌بێت،‭ ‬بنبڕی‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬ڕێگه‌‭ ‬ناده‌ن‭ ‬كاردانه‌وه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬جه‌سته‌‭ ‬و‭ ‬ده‌نگدا‭ ‬ده‌ربكه‌وێت‭.‬
ئه‌وجا‭ ‬له‌وه‌ش‭ ‬گرنگتر‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬توانای‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬ده‌هێنن،‭ ‬به‌‭ ‬وردی‭ ‬كاریگه‌ریی‭ ‬ئه‌و‭ ‬جۆره‌‭ ‬هه‌ستانه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬زه‌ین‭ ‬و‭ ‬جه‌سته‌‭ ‬و‭ ‬ده‌نگی‭ ‬كه‌سانی‭ ‬ده‌وربه‌ریان‭ ‬بخوێننه‌وه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬خوێندنه‌وه‌یه‌‭ ‬ئامرازی‭ ‬سه‌ره‌كیی‭ ‬تێگه‌یشتنه‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌روبه‌ر‭ ‬و‭ ‬ڕێگه‌ی‭ ‬مسۆگه‌ركردنی‭ ‬سه‌ركه‌وتنیشه‌‭ ‬له‌‭ ‬ژیان‭.‬
ده‌ره‌نجام‭ ‬باشتره‌‭ ‬له‌وه‌‭ ‬تێ‭ ‬بگه‌ین،‭ ‬كه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬پێویستمان‭ ‬به‌و‭ ‬هه‌ستانه‌‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌بنه‌‭ ‬كه‌ره‌سته‌ی‭ ‬ژیانێكی‭ ‬باشتر،‭ ‬ته‌مه‌نێكی‭ ‬به‌خته‌وه‌رتر‭. ‬كه‌ره‌سته‌یه‌ك‭ ‬یارمه‌تیمان‭ ‬بدا‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ڕۆژ‭ ‬دوای‭ ‬ڕۆژ‭ ‬ژیانمان‭ ‬چاكتر‭ ‬و‭ ‬گه‌شتر‭ ‬بكه‌ین‭.‬
ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك‭ ‬و‭ ‬لێهاتوون،‭ ‬كه‌سانێكن‭ ‬نه‌ك‭ ‬ته‌نیا‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬خودی‭ ‬خۆیان‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌ن،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌‭ ‬ده‌روبه‌ریش‭ ‬باش‭ ‬تێ‭ ‬ده‌گه‌ن،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌وه‌‭ ‬تێده‌گه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬بۆچی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬به‌و‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وت‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌یكه‌ن‭.‬
بۆیه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬ده‌زانن‭ ‬چی‭ ‬ڕێگره‌‭ ‬له‌پێش‭ ‬سه‌ركه‌وتن،‭ ‬له‌پێش‭ ‬به‌خته‌وه‌ری،‭ ‬له‌پێش‭ ‬گه‌شه‌‭ ‬و‭ ‬ژیانێكی‭ ‬ئاسووده‌تر‭.‬
به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌ست‭ ‬و‭ ‬سۆزه‌وه‌‭ ‬زیره‌ك‭ ‬نین،‭ ‬ئه‌وانه‌ن‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وروبه‌ر‭ ‬تێ‭ ‬ناگه‌ن،‭ ‬هه‌رده‌م‭ ‬بۆ‭ ‬هۆكار‭ ‬و‭ ‬بیانوو‭ ‬ده‌گه‌ڕێن،‭‬كه‌‭ ‬ده‌وروبه‌ریان‭ ‬به‌پێی‭ ‬پێویست‭ ‬نین‭ ‬و‭ ‬بگره‌‭ ‬ڕێگریشن‭.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة