Takalami | تكلمي

ئەمڕۆ فێستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا دەستپێدەکات

لەلایەن هیوا سەڵاح //

بڕیارە ئەمڕۆ، 29-8-2018  خولی 75 مینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤینیسا دەست پێبکات،  تاوەکو رۆژی 8ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.

میدیاکانی جیهان بە بایەخەوە دەڕوانە ئەم خولەو پێیانوایە باشترین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی دەبێت. لەمبارییەوە ئەلبێرتۆ باربێرا، سەرۆکی جێبەجێکاری فێستیڤاڵ دەڵێت”لە هەموو دە ساڵ جارێک فێستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا نوێبوونەوە بە کارو بەرهەمی نوێ و شایستە دەرکەوێتەوە و سەرنجی میدیاکان رادەکێشێت، هەمیشە فێستیڤاڵی ڤینیسیا ئازادییەکی زیاتر لە هەموو فێستیڤاڵەکانی دیکەی جیهانەوە هەیە”.

بە ئامادەبوونی دەیان لە ئەستێرەی ئیتاڵی و ئەمریکی و جیهانی، ئەمڕۆ یەکەمین فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵ بە فیلمی “First man” دەستپێدەکات، کە فیلمەکە باس لە چیرۆکی نیل ئەرمسترونگ، کەشتیوانی ئاسمانی و چوونی بۆ سەرمانگ دەکات.

لەم فێستیڤاڵەدا 21 فیلم کێبڕکێی وەرگرتنی خەڵاتی شێری زێڕین دەکەن، رەخنەگرانی سینەما پێیانوایە، خەڵاتەکە بۆ یەکێ لەم فیلمانە دەبێت، فیلمی Favorite، کە لە پاڵەوانێتی ئێما ستۆن و فیلمی Suspiria کە لە پاڵەوانێتی داکۆتا جۆنسۆنە.

فێستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا لە ساڵی 1932 لەسەر دەستی هونەرمەند گیوزێپ ڤۆلبی دامەزراوە،  هەموو ساڵێک لە  کۆتایی مانگی ئاب لە دوورگەی لیدۆ لە شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا سازدەکرێت، بە یەکێک لە کۆنترین فێستیڤاڵی فیلم لە ئەوروپا دادەنرێت.

 

رووداو- هەولێر

 

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة