Takalami | تكلمي

ئەنیشتاین خاوەنی(بیردۆزی ڕێژەیی) هەندێ لە بیرۆکەکانی ئافرەتێکی دزی بوو!؟

 بە هۆکاری ئەو سەرکەوتنە بێ وێنەییەی کە ئەنیشتاین بە دەستی هێنا لەسەر بیردۆزی رێژەیی، ئەنیشتاین بووە بە هێماییەکی زیرەکی و هۆشمەندی لە زۆر شوێندا. ئەمەش وای کردووە کە هەندێ شتی شاراوە و نەزانراو سەبارەت بە ئەنیشتاین، دابپۆشرێت و ئەوەندەی تر بە شاراوەیی و نەزانراوی بمێنێتەوە. یەک لەو کەسانەی گومانێکی زۆری لێ دەکرێت کە بەرپرسیار بووە لە هاتنە کایەوەی بیردۆزی رێژەیی، خێزانی یەکەمی ئەنیشتاین بوو بە ناوی Mileva Maric-کە وەختی خۆی لە گەڵ ئەنیشتایندا، لە زانکۆی Zürich دەیخوێند لە رشتەی فیزیا.
کەسێک کە بە وتەی ئەنیشتاین خۆی، “زۆر زیرەکە”…… لە قۆناغێکدا Mileva بەرزترین نمرەی هێنا (ئاستی 5) لە بەرامبەر ئەنیشتاین کە تەنیا ئاستی 1ی بە دەست هێنابوو. ئەو دوانە بەردەوام بە یەکەوە دەیانخوێند و لە زۆر جاریشدا بە یەکەوە کۆششیان دەکرد. زۆر لەوانەی کە بایۆگرافی Mileva و ئەنیشتاینیان نوسیووە، ئەو قۆناغەیان بە سەرەتایەکی گرنگ زانیووە لە دۆزینەوەکانی دواتری ئەنیشتایندا. ئەمە لەگەڵ ئەوەشدا کە هیچ ئاستێکی پێزانین هەبێت بۆ Mileva.
لەلایەکی ترەوە لە نێوانیاندا 43 نامەی تایبەتی ئاڵوگۆر کراوە و لە نامەیەکیشدا ئەنیشتاین باس لەوە دەکات کە چەند بەختەوەر دەبێت کە گەشە بدا بە “….کارەکانیان لەسەر جوڵەی رێژەیی و بە ئەنجامێکی سەرکەوتوانەی بگەیەنێت “!! لە کاتێکیشدا کە جودا بوونەوە، ئەنیشتیان و Mileva رازی بوون لەسەر ئەوەی کە ئەگەر رۆژێ لە رۆژان خەڵاتی نۆبڵی بردەوە، ئەوە Mileva پارەکەی وەردەگرێت!! بەڵام دوای ئەوەی کە وەسێتی بۆ ئەوە کرد کە پارەکانی بدرێت بە کورەکانی، Mileva هەرەشەی ئەوەی لە ئەنیشتاین کرد کە بەشداربوونی خۆی دەرخات لە کارەکانی. لە وەڵامدا ئەنیشتاین بۆی نوسی “کە کەسێک بە تەواوی (بێ بەها) بێت، چیتر هیچی وا نامێنێت کە پێی بڵێت تەنیا ئەوە نەبێت کە پێی بڵێت، بێدەنگبە و ئاقڵ بە. راوێژکاری منیش بۆ تۆ هەر ئەوەیە….
رووزار
سەرچاوە:ورد في تقرير لموقع BBC Mundo

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة