Takalami | تكلمي

ئەو تاوانانە چین کە تەنها تاوانلێکراو مافی ئەوەی هەیە سکالا تۆمار بکات؟؟؟ 

۱-تاوانی خیانەت کردنی ژن و مێرد لە یەکتری یان هێنانی ژنی دووەم لەلایەن پیاو بە پێچەوانەی یاسای باری کەسی.
۲-تاوانی ناوزراندن و جنێودان و ئاشکراکردنی نهێنی یان هەوالی بەدرۆ یان هەرەشەکردن یان ئازاردان، ئەگەر هاتوو تاوانەکە لەکاتی ده وام یان راپەراندنی خزمەتێکی گشتی نەبوو یان بەهۆی کارەکەوە نەبوو.
۳-تاوانی دزین و ئابرووبردن یان خیانەتکردن لە ئەمانەت یان دەست برین یان وەدەست هێنانی سامانی کەسێکی تر، ئەگەر هاتوو تاوانلێکراو ژنی تاوانبار بوو یان یەکێک بوو لە بنەچە و خزمانی، وە نابێت ئەو مالە دەستی بەسەردا گیرابێ لەلایەن دادگا یان یەکەیەکی کارگێری.یان مافی کەسێکی تری بەسەرەوە بێت.
٤-تاوانی لەناوبردنی پارە و پول و تێکدانی، جگە لە پارە و پولی دەولەت، ئەگەر تاوانەکە لە باروودۆخی تووندی سزا ئەنجام نەدرابوو.

۵-تاوانی بەزاندنی مولکی کەسێکی تر یان چوونەژوورەوە یان تێپەربوون بە ناو زەوی کێلدراو یان ئامادەکراو بۆ چاندن یان ئەگەر بەرووبوومی لێمابێتیان بەرەلاکردنی مەر و مالات بەناو زەویەکادا.
٦-تاوانی تێکدانی بەرد و شتی تر لە ئامێرەکانی گواستەنەوە یان ماڵ و رەز و باغ یان شوێنگەی مەر و مالات.
۷-هەر تاوانێکی تر کە لە یاسایەکی تر دەقی لەسەر کردەبێت کە تەنها مافی سکالاکردنی دابێت بە تاوانلێکراو.
*ئەم تاوانانە لە ماددە ۳ لە یاسای شێوازی دادگاییەکانی سزای هاتوون.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100031891185719

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة