Takalami | تكلمي

ئەو جۆرە چەورییەی کەبەOMIGA3 (ئۆمیگا۳)ناسراوە ،سوودەکانی چین و لەکوێدا دەست دەکەون؟

ڕووزار  احمد//
زۆربەی ئەو خواردنانەی مرۆڤ دەیانخوات چەوريیان بەڕێژەی جیاجیا تێدایە، هەریەكەشیان لایەنی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هەیە. یەكێك لەو جۆرە چەوریيانەی کەبوونیان لە لەشدا سوودێکی خورافی هەیەو زەرورە بۆ تەدروستیمان چەوری ئۆمیگا۳، کە بەتایبەت لەگۆشتی ماسی دا دەستمان دەکەوێ، بۆ ئاشنابوون سودەکانی ئەم چەورییە بزانن:
1. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە مایەی ڕێكخستنی لێدانەكانی دڵ.
2. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە مایەی ڕێگری كردن لەكۆبوونەوەی هەردوو توخمی (سۆدیۆم و كالیسیۆم) ی زیادە لەناو دڵ، چونكە ئەو توخمە كاریگەری خراپیان لەسەر دەمارەكانی دڵ هەیە.
3. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ناسراوە خوێن لەمادە پیسیەكان پاك دەكاتەوە.
4. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنەكانی سوڕی خوێن.
5. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە مایەی ڕێگری كردن لەتووش بوونی مرۆڤ بەهەندێك لەجۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجەو هەوكردنەكانی قۆلۆن و سەدەفیەو جومگەكان.
6. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە ئەگەر لەسەر شێوەی كەپسولە بخورێت دەبێتە مایەی كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان.
7. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە مایەی هێنانە خوارەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ لەناو خوێنداو ئەو جۆرە كۆلیسترۆڵانەش بەرز دەكاتەوە كەسوودیان بۆ جەستە هەیە.
8. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە مایەی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ئەنسۆلین.
9. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە مایەی پارێزگاری كردن لەدەماغ و كۆئەندامی هەرس.
10. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا ۳ ناسراوە دەبێتە مایەی پارێزگاری كردن و راگرتنی فشاری خوێن.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة