Takalami | تكلمي

بکوژی ئاڤان نەجمەدین سزا درا

 

لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو، ژنێکی کورد بە ناوی ئاڤان نەجمەدین لە وڵاتی بەریتانیا بە چەقۆ کوژرا و دواتر مێردەکەی بە ناوی دانا عەبدوڵا دەستگیر کرا.

رۆژنامەی مێترۆ ئاشکرایکردووە، دانا پەنابەری نایاسایی  بووە و پێشتریش تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر منداڵی دراوەتە پاڵ، هۆکاری کوشتنی ژنەکەشی کە پێش ماوەیەک لێک جیابووبوونەوە  بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئاڤان رازی نەبووە بەوەی پشتگیری داوای مانەوەی دانا بکات لە بەریتانیا.

لە دوای کوشتنی ئاڤان، دانا  هەوڵ دەدات بۆ پەردەپۆش کردنی تاوانەکە ماڵەکە بسوتێنێت، بەڵام پەشیمان بووەتەوە، دواتر بە تاکسی بەرەو شاری گلاسکۆ دەڕوا و وەکو پەنابەری نایاسایی خۆی دەناسێنێت تاکو رەوانەی وڵاتەکەی بکەنەوە، بەڵام پلانەکەی سەرناگرێت.

دادگای ستافۆرد کراون، بەهۆی کوشتنی ژنەکەی بە چەقۆ بڕیاریدا بۆ ماوەی 18 ساڵ و 8 مانگ، دانا بخاتە زیندانەوە.

هێڤی، خوشکی ئاڤان، لە دادگا رایگەیاندووە: “دانا نەک تەنها ئاڤان، بەڵکو هەموومانی کوشت، دایکم، باوکم و منداڵەکانیشی”.

راشیگەیاندووە: “دڵخۆشین بەوەی دانا سزا دەدرێت، بەڵام هیچ شتێک ئاڤانمان بۆ ناگەڕێنێتەوە، چوار کوڕەکەی زۆر بیری دەکەن، هەموومان زۆر بیری دەکەین”.

رۆژنامەی مێترۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە، دانای تەمەن 35 ساڵ پێشتر لە ساڵی 2013 لە عێراق دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەرکچێکی تەمەن 13 ساڵ.

 دانا، ئاڤانی لە ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە شارۆچکەی فێنتۆنی سەر بە شاری ستۆک ئۆن ترێنت بە چەقۆ کووشت، پۆلیسیش تەنها ئەو کاتە زانی، کە کەس نەبوو بچێت بە شوێن منداڵەکانی ئاڤان لە قوتابخانە.

K24 – هه‌ولێر

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة