Takalami | تكلمي

بۆچى هه‌ندێ له‌ خانمان له‌كاتى په‌یوه‌ندى سێكسیدا توشى ئازار و نائارامى ده‌بن؟

هەندێک لە خانمان لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا تووشی ئازار یان نا ئارامی دەبن، چێژ لەو پەیوەندییە نابینن، ماڵپەری هۆشیاری سێکسی “hayatouki” بۆ هاوکاریکردنی هاوسەران و خانمان ئەم خاڵانە دەخاتە روو کە دەبێتە هۆی ئەوەی خانمان توشی ئازار ببن بۆ ئەوەی هەوڵبدەن چارەسەری بکەن.

دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی “ئیسترۆجین” بەهۆی تەمەنەوە یان وشک بوونەوەی ئەندامی زاوزێ، هەر بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت تا چارەسەر وەربگریت.

هەندێک لە خانمان زۆر هەستیارن زوو تووشی حەساسیەت دەبن، کە دەبێتە هۆی سوور بونەوە و یان خوارن و ئازار و زۆر دەرکەوتەی تر، دووبارە ئەمەش پێویستی بە چارەسەر و پزیشک هەیە پێش ئەوەی خراپتر بێت.

بەکارهێنانی سابوون یەکێکە لە پێکهاتە خراپەکان، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ئەندامی زاوزێ.

هەوکردنی ئەندامی زاوزێ و منداڵدان و دەردانی ئاوی سپی، زۆر بێزارکەرە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئازار بدات، بێگومان چارەسەر زۆرە سروشتی و پزیشکی، بەکارهێنانی ئاو خوێ یان سرکە و ئاو زۆر بەسوودە، ئەگەر ئەندامی زاوزێی پێ بشۆیت یان تێیدا دانیشیت.

وشکبوونەوە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ درووستبوونی ئازار لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، باری دەروونیت تێکدەدات، پێویستە چارەسەری بکەیت.

جووتبوونی خێرا پێش دەربرینی هەست و گفتوگۆکردن، زیانی هەیە و ئازاری جەستەیی و دەروونیش دروست دەکات.

تێکچوونی گەشەی پەردەی منداڵدان یان هەوکردنی هۆرمۆنەکان و میزەڵدانی خانمان، زیانی هەیە و ئازار دروست دەکات، پێویستی بە چارەسەری پزیشکیە.

سه‌رچاوه‌: ته‌ندروستى خانمان

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة