Takalami | تكلمي

بۆچی لە سەرمادا مرۆڤ زیاتر تووشی درم یان ھەڵامەت ئەبێ؟

پێویستە چی بکرێ بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان کەم بکەینەوە؟

مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی لە وەرزی سەرمادا تووشی ھەڵامەت و درمە ڤایرۆسییەکان ئەبێ، ھۆکارێکی ئەوەیە کە ئەو ڤایرۆسانە لە پلەی گەرمی نزمدا چالاکترن بە بەراورد بە پلەی گەرمی ئاسایی یان بەرزتر. بە پێچەوانەوە لە کەش و ھەوای سارددا سیستەمی بەرگری لەش لاوازترە بە بەراورد بە کەش و ھەوای ئاسایی یان گەرم، بۆیە ڤایرۆس بە ئاسانی زاڵ ئەبێ بەسەر سیستەمی بەرگری لەش و کەسە تووشی پەتایەکی بێزارکەر ئەکات.
بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوون لەسەرخۆت کەم بکەیتەوە، جگە لە دوورکەوتنەوە لە کەسانی تووشبوو، پێویستە لەکاتی چوونە دەرەوەدا لووتت داپۆشی نەھێڵیت سەرمای ببێ چونکە ئەو ڤایرۆسە لە ڕێگەی لووتەوە ئەچێتە لەشی مرۆڤەوە، لەبەرێەوەی پلەی گەرمی لووت نزمترە بە بەراورد بە دەم.
ڕێگایەکی تری ھەڵەیش ھەیە کە لە زستاندا لە ژوورەوە ھەندێ مرۆڤ لە نزیک سۆپا یان ھیتەرەوە دائەنیشێ و پلەی لەشی زۆر گەرم ئەبێ، کە لە پڕێکا ئەچێتە دەرەوە و پلەی گەرمی نزمە، ئەو جیاوازییە خێرایە لە پلەی گەرمی لەش لەو کاتەدا سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکات و کەسەکە تووشی پەتا ئەبێ.
پەتا زیاتر بۆ کەسێک مەترسیدارە کە ڕەبوو یان کێشەیەکی یابێ لە کۆئەندامی ھەناسەدانی.
لەبارەی ئەم بابەتەوە پرسیار لە پزیشکە بازرگانەکان بکە کە ناخوێننەوەو خەریکی گیرفان پڕکردنن بە دڵنیایی وەڵامی دروستیان لا نییە.

چالاک محێدین

سەرچاوە:زانست و زانیاری سەردەم

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة