Takalami | تكلمي

بیبەری تون تەمەنت درێژ دەکات

بیبەری تون، یەکێکە لەو سەوزانەی کە لە ئامادەکردنی خواردندا بەکاردەهێنرێت، یاخود پێوەی دەخورێت، کە دەبێتەهۆی پێدانی تامێکی تیژ بە خواردنەکان، جگەلەوەی سوودێکی ناوازەی هەیە و تەمەنت درێژ دەکات.

بەگوێرەی هەواڵەکەی yawmiyati بیبەری تون دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی بەسوود وەک ڤیتامین جی و ئەی و کەی یەک و بی شەش، پۆتاسیۆم و ماددەی دژەئۆکسان، هەربۆیە رێگری لە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار دەکات وەک:

1-لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن، یان پەستانی خوێن دەتپارێزێت، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر دڵ هەیە و ئەگەری هەیە ببێتەهۆی جەڵتە یان سەکتەی مێشک.

2-لە تووشبوون بە هەوکردنی لەش ومیکرۆبەکان دەتپارێزێت.

3-بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بەهێزدەکات.

4-یاریدەی هاوسەنگی راگرتنی چالاکیەکان ئەنسۆلین دەدات، کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شەکرە.

5-یاریدەی سوتاندنی کالۆری لەش دەدات.

6-رێگا لە سوتاندنەوەی گەدە دەگرێت و ئامێری هەرس دەپارێزێت.

لە زانکۆی هارڤارد کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ توێژینەوەیەک ئەنجامدەدەن لەسەر کاریگەریەکانی بیبەری تون، لەنێوانی 480 هەزار کەس کە تەمەنیان لەنێوان 30-80 ساڵیدایە، لە ئەنجامدا دەردەکەوێت کە دەبێتەهۆی درێژکردنی تەمەن، چونکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەتپارێزێت.

 

 

خەندان لایف

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة