Takalami | تكلمي

بەوێنە.. خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد کرا

حه‌مه‌ په‌رێشان//

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد.

ڕۆژی چوارشەممە 7/2/2018، بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بە ناوی (Your Emoji) بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد، کە بەو ئیمۆجییانە، دەتوانی ھەستی خۆت دەرببڕی و سەرجەم ھاوڕێکانیشت دەیبینن.

خزمەتگوزاریی (Your Emoji) بۆ ئەوەیە، ئیمۆجییەک ھەڵدەبژێریت، پاشان ئەو ئیمۆجییە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لەسەر وێنەی پڕۆفایلەکەت دەردەکەوێت، بەمەش دەتوانی ئەگەر دڵخۆش بوویت، ئیمۆجییەکی پێکەنین ھەڵبژێریت، یان لەو کاتەدا حاڵت چۆن بوو، ئیمۆجییەک ھەڵدەبژێریت.

بۆ بەدەستھێنانی ئەم خزمەتگوزارییەی ماسنجەری فەیسبووک، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا، نوێ (Update) بکەیتەوە.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک) ئەمریکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

 

سه‌رچاوه‌: باس نیوز

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا