Takalami | تكلمي

تابلۆكانى ژنێك قسه‌ى ره‌نگاوڕه‌نگ ئه‌كه ن…

رێكه‌وتى 15-8-2018 ، رۆژى چوارشه‌ممه‌، له‌هه‌ولێر له‌گه‌له‌رى شێوه‌كارى میدیا، به‌چاودێرى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌ر- به‌ڕێز(فه‌رهه‌نگ غه‌فور)پیشانگایه‌كى شێوه‌كارى كرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێز سلیم كردى و به‌ئاماده‌بوونى هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى له‌ رۆشه‌نبیران و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران.
پیشانگاكه‌ تایبه‌ت بوو به‌كاره‌كانى خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (بسمه‌  طالب) به ناونيشانى (حوارات ملونة)و  كه تێیدا چه‌ندین كارى جوان  نمايش كرا  كه له‌چه‌ندین تابلۆى ره‌نگاوڕه‌نگ به‌رجه‌سته‌ كرابوو.
شایه‌نى باسه‌ پیشانگاكه‌ دوو رۆژى خایاند و سه‌رۆكى رێكخراوى بۆ پێشه‌وه‌ خاتوو بشرى الامین و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانى دووه‌م رۆژى پێشانگه‌كه‌ ئاماده‌بوون.

ئه‌مه‌ش ئه‌لبومێكى ئه‌و پیشانگه‌یه‌یه‌.

ئا: چنوور نامیق//

تتطلب عرض الشرائح هذه للجافا سكريبت.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة