Takalami | تكلمي

تابلۆیەک .. لە بوعدێکی فەنتازیا پشت ئەستور بە ئە تمۆسفیری خەیاڵ

ن: جمال نورى//
تابلۆیەک .. لە بوعدێکی فەنتازیا پشت ئەستور بە ئە تمۆسفیری خەیاڵ لەسەر بنەمای واقع ، بەرکەوتنمان ، بۆ ئەم تابلۆیە ، دەمانگێڕێتەوە بۆ ڕەوتی مێژووی شارستانیەتی مرۆڤ بەگشتی و شارستانیەتی گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی و نەتەوەیەکی بن دەستی وەک کورد .
تابلۆ کەی هونەرمەند ،نورالدین جاف ،خەسڵەتێکی ناوازەی لەخۆ گرتوە ، وەک بوونی چەند سکێجێ لە یەک مۆدیلی دەم و چاو ، هەڵبەتە ئەم جۆرە لە ئیشکردن لە سێکجی دەم وچاوێک ، کەبارگراوندێکی هونەری و تەکنیکی و خۆێندنەوەیەکی کولتوری و مێژویی لەخۆ دەگرێ ، سەلیقەیی هونەرمەند ن، جاف ، لەوەدا چڕدەبێتەوە ، نەهاتوە فۆتۆکۆپیەکی ئەو جورە لەهونەرەمان بۆ کۆپی بکاتەوە ، وەک ئەوەی لە هونەری سەردەمی ڕێنساسی ئەوروپادا ئیشیان لەسەر ئەم شێوازە هونەر ە چەند بوعدی یە کاریان تێدا کردوە ، بەڵکو گەر ووڕتر لە تابلۆکەی هونەرمەند ن، جاف وردبینەوە وێنەی سێکجی دەم چاوی پێشەەی تابلۆکە ، وێنای کەسایەتێەکی مێژوویی و فەرهەنگی گەلی کورد نمایش دەکات کەڕۆڵی لە بواری ڕۆژنامەگەری و ئەدەب و کولتوری نەتەوەکەیدا هەبوە ، ئەمەش تواناو بەهرەمەندی هونەرمەندمان پێ دەناسێنێ کە سێکچەکەی وێنای کردوە ، لەناو پشتە سەری دەم وچاوەکەدا چەند کاراکتەرێکی تر دەبینرێ ، بەپێی نمایش و وێناکردنەکە کاراکتەرەکان مێژووی دووری نەتەوەکەمان نمایش دەکات .
ئەمەش لەڕێگای لەش ولاری کاراکتەرەکانەو دەبینرێ ، ئەم جۆرە لەهونەر و نمایشکردنی بەشێوەیەکی کۆد ئاسا دەمێنێتەوە و هونەرمەند ناتوانێ سیحری تابلۆکە بە بینەرو خۆێنەرانی ئاشکرا بکات ، چون ئەهمیەتی ەم شێوازە لەهونەر زیاتر پەیگیرە بە هێشتنەوەی کۆدی پشتی ناو تابلۆکە و کەسایەتیەکانی ناوی ، لەبەر پاراستنی کۆدەکە لە تابلۆکەدا ، بەندەش ناوی دەم وچاوی سێکچەکە نامەوێ ئاشکرا بکەم ، و بۆ ئەوانی تری بەجێ دەهێڵم .

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة