Takalami | تكلمي

تابلۆی هێلڤانی هونەرمەندی کورد لەسوید

  ‎هونەری شێوەکاری یەکێکە لە گرانترین شێوەکانی هونەر ئەوەی لەتوانیدابێ هونەری شێوەکاری بکێشێ ئەوا دەتوانێ لە هونەری شیعرو چیرۆک و نۆڤێلت بگا و لەتابلۆیەکدا تەوزیفی بکا ، تابلۆی هێلڤان ، تابلۆی کچە کوردێکی دانیشتووی ووڵاتی سویدە ، هەرچەندە هێشتا مناڵە، بەڵام خەون و خولیای هونەری شێوەکاری لەناخیدایە ، بۆیە پێم وابێ ئایندەیەکی گەش چاوەڕوانێتی.
تابلۆی شێوەی دەموچاوی هێلڤان کە کارەکتەرەکە هونەرمەندە کە خۆیەتی ئاماژەی نائومێدی و ترس و نیگەرانییەک کە بەڕوونی بە ڕوخساری کاراکتەرەکەی هێلڤانەوە دەبینرێت، زادەی وەرچەرخانی کتوپڕی ڕەنگی ڕەشە کە پانتایی تابلۆکەی داگیر کردووە دەکرا هێلڤان وەک ناخی خۆی سپی سپی ڕەنگی تری وەک ڕەنگی سور یان قورمزی یا شینێکی ئاسمانی بەکار بهێنایە  گۆڕانی ئەم وەرچەرخانەی هێلڤان سروشتی یەو گوزارشت دەکا بە ئاراستەی ترسناک و نیگەرانکەر و نائومێدکەر ، ڕەنگە ڕەشەکەی تابلۆکەی هێلڤان بە گوێرەی یاداشتەکانی خۆی و شێوازی ئیشکردنی هیندە بەسە بۆ ئەوەی هۆکاری نیگەرانی و نائومێدی و ترسی ئەو وەک لە تابلۆکەدا ڕەنگیداوەتەوە بزانین.
ئەوەی سەیرە هونەرمەند تابلۆکەی وەک تەحەداکردنی، ئەو گوتەیەی “شوپنهاوەر” فەیلەسوفی ئەڵمانی کێشاوە کە گوتویەتی: هونەری ئیمپریشینیزم لە توانایدا نییە وێنەی “هاوار” و ترس بکێشێت….دیارە جێگەی ستایشە، ئئێمە ئەمڕۆ بە هۆی تابلۆ جوانەکەی سەرەوە، جارێکیتر پەی بە ترس و نیگەرانی تابلۆکەی هێلڤان دەکەین و دەبینین لە ئەتمۆسفیرێکی پارادۆکسالی جیاواز و بە شێوازی هونەریی گوزارشتیی لێوەکراوە..
دیارە ئەتمۆسفیرە تۆقێنەرەکەی نێو تابلۆکەی وێنەی هێلڤان خۆیەتی ، سروشتی یە ئەمەش، بەڵام سروشتێکی دژوارتر و ترسناکتر کە بە ئاسانی ناگیرێت و تەعبیری لێوەناکرێ.بەڵام دەکرێ لێرەدا ئەوەندە بڵێم کە کاراکتەرەکەی هێلڤان ترساوی نێوان دوو مەترسییە لێکدژ و پارادۆکسالە:
باکگراوندەکەی کە بەسەرێک وەک فەزای ناکۆتا و نیگەرانکەر و ترسناکی ئاسمان، بە کۆمەڵێ فیگەری مەسخەوە و بەسەرێکیش وەک فەزایەکی گەورەی ئاوی دەریا یان زەریا، لە فۆرمە نیگەرانکەر و ترسناکەکەیدا دەبینرێت، لە بەرامبەریشدا کاراکتەرەکەی تابلۆی هێلڤان لەمپەرە ترسناکە ڕەنگە ڕەشەکەی ترسی گەورەبوونی خۆیەتی کە دەترسێ خەونی پاکێتی مناڵی لەدەست بچێ .
چون لای هێلڤان گەورەبوون بەر ئاڕاستەی درۆ دەکەوێ ؟ کەلە مناڵدا نی یە. بۆیە پانتای تابلۆکە ڕەنگی ڕەشە ، کە ئاماژەیە بۆ نیگەرانیکە دێتە بەر دەمی؟ وە دەم وچاوی کاراکتەری تابلۆکەی : هەم ئاراستەی سەیرکردنەکەی و هەم ئاراستەی نیگەرانیەکەی کە ڕوویان لەوە، وادەکەن بینەری تابلۆکە ڕاستەوخۆ لەمپەرە ڕەشەکە وەک هۆکاری نیگەرانی و ترسەکەی ببینن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لە کەسی نێوان دووبەرداشە ترسناکەکە دەچێت هەم پشتی و هەم بەردەمیشی ترسناک و نیگەرانکەرە…
تا ئەو شوێنەی، ترسناکتر و بۆ ئینسانی بە ئاگا نائومێدی و نیگەرانییەکەشی زەبەللاحتر و فراوانترە : ئەمەش وایکردووە کە فەزا و سروشتی نێو تابلۆکەی هەم تار و تاریکتر و هەم دژوارتریش ببینرێت..  بەڵام بیرمان نەچێ ئەمە تابلۆی کچەکوردێکی دانیشتووی ووڵاتی سویدە ، کە خەونی گەورەی هەیە و دەیەوێ خەونەکانی گۆڵی داهێان بگرن .
ن:‎ جمال نوری//

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة