Takalami | تكلمي

تا ٢٠١٩/٦/١ دەبێ ژمارەی ھێڵی گەرمی ١١٩ جێبەجێ بکرێ

تا ٢٠١٩/٦/١ دەبێ ژمارەی ھێڵی گەرمی ١١٩ ی بەرێوەبەراتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر داشبول و كوشنى دواوەی ھەموو تەکسییەکانی کوردستان بە ئیجباری دابنرێت:-————————————————————

٢٠١٩/١/٢٤ بە واژووی وەزیری ناوخۆ ، شەش رێنمایی گرنگ سەبارەت بە تەکسییەکانی ھەموو ھەرێمی کوردستان دەرچوو، یەکێک لە رێنماییەکان لەپێناو پاراستنی کچان و ژنانی کوردستان بە ئیجباری لەناو تەکسییەکانی ھەموو ھەرێمی کوردستان دەبێ ژمارەی ھێڵی گەرمی ١١٩ ی بەرێوەبەراتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر داشبول و کورسی دواوەی ھەموو تەکسییەکانی کوردستان بە ئیجباری دابنرێت، لەگەڵ ژمارەکانی پۆلیس و ئاسایش ، ئەم ھەنگاوە گرنگە وادەکات رێگری بکرێ لە گێچەڵپێکردنی کچان و ژنان کە چەندین جار تا ئاستی ئیغتصابکردنی لێکەوتۆتەوە.
تا ٢٠١٩/٦/١ دەبێ ھەموو تەکسییەکانی کوردستان جێبەجێی بکەن، ئەوەش وادەکات کچان و ژنان ھەست بە ئەمانبو ئاسایشی زاتی زیاتر بکەن لەمەودوا.

ئاری ڕەفیق

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة