Takalami | تكلمي

تراژیدیای ڕەنگ

نوره دين جاف//
‎پێشانگای شێوەكاری ‎دیمەنی تراژیدیای كیمیابارانی هەڵەبجە لە ‎١٦/٣/١٩٨٨ كە ويدا خۆی و كەسووكاری بەشیك بوونە ‎لەبەركەوتوان و ‎قوربانیانی ئەو كارەساتە .‎
بڕیارە شێوەكاری بەسەلیقە weda nasraden ‎ پێشانگایەكی شێوەكاری نمایش بكا لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦/٣ ڕۆژی شەممە ئەو كارەساتە زەینی داگیركردووەو لەڕێی پنتی هونەرەوە پەی بەگوزارشت كردن بردووە، كە بۆجیهانی بسەڵمێنێ چ مەرگەساتێكی كەم وێنەبووە، چ برینێكی قوڵی ساڕێژ نەكراوە لەڕێگای ڕەنگ هێڵی ڕەنگی وفیگەرەوە بەدوای دۆزینەوەو تەوزیفكردنەوەیە، شوناسێك لە ئەندێشەكانی هەناوی ئەوكارەساتە جەرگ بڕە تەعریف بكا بەچەند نموونەیەكی زیندووی تابلۆكانی نزیك لەستایلی ئەبستراكت لەئەزموونێكی هونەری تایبەتدا لەئاسۆیەكی فراوانی پڕمانا و بابەت بەو كارەساتە ئەفرێندراوە لەبۆشاییەكی ڕەنگڕێژدا گەردوونێك لەشەبەنگی ڕۆشنایی تێڕامانێكی خەڵوەت ئامێز سەرابێك لەقوربانیدان بەبیرو هزرو مرۆڤایەتیماندا دێ.

تتطلب عرض الشرائح هذه للجافا سكريبت.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة