Takalami | تكلمي

خه‌ون

ده ق:نه‌ژاد عزیز سورمێ//

(شەو) لە ژێر لێفەی ھەوران ئارامی گرتووە..
ئاوازی باران پروشان..
شازادە چاوی بە کڕێوە ڕشتووە..
قامیشی لێواری (ئابزۆ)ی پۆشیوە..
بەخشڵی پەرستگای پایزیی (نینئەننا) خەمڵێوە..

بەیانی بەم شکۆ و بەرزییەوە
باران دێ کێشمانەی خۆی دەدا
چارۆگەی ڕێژنەدار،
بە کێڵگەی سکداوی دموزی دادەدا..

(ڕۆژ) لە ژێر ساماڵی چاوی گەش کەوتووە..
کڵپەی گیان سووتان.
شازادە ڕووت و قووت
لەبەردەم حەفتەمین ئاستانە،
بارانی پشکۆی لە چاوە..

ھەر بینا شەو داھات
ھەر بینا تریفەی حەوتڕەنگی شازادە،
ختۆکەی شەوی ژێر لێفەی ھەوری دا.
ھەر بینا کڵپەی گیان سووتان
بەیانیی (ئوور) و (نیپۆر)ی بەردا.

نیسانی ١٩٨٧

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة