Takalami | تكلمي

خوێنبه‌خشین یه‌كبوونی ته‌واوی مرۆڤه‌…..

 نوسینی: یوسف له‌تیف//

ئه‌مڕۆ 14ی  یۆنیۆ، رۆژی جیهانی خوێنبه‌خشینه‌،  ساڵانه‌ ئه‌م یاده‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كرێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ خوێن به‌خشین و گرنگی ئه‌م كرداره‌ مرۆڤانه‌یه‌ و كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكییه‌وه‌.

به‌خشینی خوێن كارێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر مرۆڤانه‌یه‌ به‌وه‌ی خوێنی خۆت كه‌ به‌شێكه‌ له‌ جه‌سته‌و و كیان و بوونی خۆت ده‌یده‌یته‌ كه‌سێك كه‌ زۆر جار ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه.‌

ئه‌م مێژووه‌ له‌گه‌ڵ ساڵبوونی  (كارل لاندشتاينر)ی دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌می ABO ی گروپه‌كانی خوێنه‌، و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌  خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌ده‌ستهێناوه

ئه‌م یاده‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2005  كرایه‌وه‌.

لێره‌وه‌ ده‌سخۆشی له‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌خشنده‌ن و ژیانی كه‌سانی تر رزگار ده‌كه‌ن .

خوێنبه‌خشین كارێكی ته‌واو مرۆڤانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یبه‌خشی به‌ده‌ر له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ و ئاین  ره‌چاو بكه‌یت یاخود كه‌سه‌كه‌ بناسیت یان نا…..

تعليقات

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة

%d مدونون معجبون بهذه: