و.حـەمە ھـیوا //
دایک،خوشک،ھاوڕێ ئافرەت،ھەروەھا ھاوسەر ھەموو ئەمانە پێیان دەگوترێت ئافرەت. ئافرەت و پیاو دوو مرۆڤی تەواوکەری یەکترن،کەسیان بێ ئەوی تریان ناتوانێت بژی. ئەگەر پیاوێک ویستی ژیانێکی پێشکەوتوو و شارستانیانەی ھەبێت، پێویستە ھەوڵی پێشکەوتن و ئازادبونی ئافرەت بدات و پەروەردەیەکی گونجاوی بکات،خۆشی بوێت ھەروەھا ئاشنای بکات بە پێشکەوتن و پەرەسەندنەکانی ژیان.
تێڕوانینی مرۆڤ بۆ ئافرەت بە چەند قۆناغێکی مێژویی تێپەڕیوە و بەرەو پێشەوە ھەنگاوی ناوە، خاڵی جوانی ئافرەت لایەنێکی گرنگ بووە بۆ سەرنج ڕاکێشان و بەرەو پێشەوەچون. ئەو کۆمەڵگایانەی کە چەوسانەوە و قۆرخکردنی تێدایە ستەمکردن لە ئافرەت زۆر دەبێت، ھەروەک چۆن لەسەردەمی ھیتلەر لە ئەڵمانیا ڕویدا. کاتێک نازیەکان تەنھا ئافرەتیان وەک کەرەستەیەک بۆ خستنەوەی منداڵ دەویست، وێڕای بونیان لە چێشتخانە و کڵێساکانیان. ڕەوشی ئافرەت دوای شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوروپا قۆناغێکی تازەگەری بە خۆیەوە بینی،ئافرەتانیش ھەوڵیان دا شان بە شانی ئەو پێشکەوتنە خۆیان بگونجێنن و ژیانیان بەرەو پێشەوە ببەن،شۆڕشی پیشەسازی زۆربەی خەونی ئافرەتەکانی ھێنایە دی. دۆخی ئافرەتان وێڕای تێکۆشانی خۆیان بەرەو پێشەوە چوو،ناتوانین بڵێین ھەموو مافەکانیان بەدی نەھات، بەڵام وایان لێھات لەگەڵ پێشکەوتنەکان بڕۆن و خۆیان بگونجێنن لە مافەکان،لەگەڵ نێرینە و پیاوەکان یەکسان بن،وە زۆربەی گرفتەکانیان چارەسەر بوو.
ھۆکارەکانی ڕاگەیاندن ھۆکارێکی باشبوون بۆ نەمانی ستەم و زۆرەملێیی لەسەر ئافرەتان و ناچارکردنیان بە ژیانێکی داخراو و گۆشەگیر، ھەروەھا لە جیھانی ئیسلامیدا ئافرەت بۆ وەدەستھێنانی ماف و پێشکەوتن و خۆ گونجاندن و بەشداریبونی ئافرەت،لە سەرەتای ھاتنی ئیسلامدا و بڵاو بونەوەی ئافرەتان لەو قۆناغەدا بە ھەوڵ و ماندوبونی خۆیان ڕۆڵێکی کاراو گرنگیان ھەبوو لەو قۆناغەدا.
دەستان ساغ بە ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی،ھەر بژین و بمێنن
دة ستى توش خؤشبىَ