Takalami | تكلمي

دواى كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى په‌شیمان بووه‌وه‌

 

گەنجێک ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ کچێکدا کە زۆر خۆشی دەویست دوای تێپەڕینی چەند ساڵێک لەژیانی ھاوسەرگیرییان رۆژئ پیاوەکە ھەستی کرد ھاوسەرە خۆشەویستەکەی شتێکی لئ دەشارێتەوە بۆیە بڕیاری دا چاودێرێ بکات .
ئێواره‌یه ك گوێی لێبوو له ته له فۆن قسه‌ی دەکرد و دەیوت
ببورە به‌خوا دوێنێ لەبەر ھاوسەرەکەم نەمتوانی بێم دواتر وتی باشە ھەر ئێستا دێم تەله‌فۆنەکەى داخست و ڕۆی بێگومان پیاوەکە زۆر توڕە بوو بڕیاری دا تۆڵەی لی َبکاتەوە چاوەڕیی کرد کاتێ ھاتەوە ھیچ خۆی تێک نەدا و خێزانیشی وەک ڕۆژانی ترھەڵسوکەوتى ئاسایى بوو..
دواتر کەشەو داھات چووه‌ ژورەکەی و چاوەڕێی ھاوسەرەکەی نەکرد
نەیزانی پیاوەکەی ھەموو شتێك دەزانێ، بۆیە پیاوە کەش چاوەڕێی کرد کە زانی بەتەواوی خەوتووە یەکسەر چووه‌ مەتبەخ و چەقۆیەکی گەورەیان ھەبوو ھێنای و چووه‌ ژوورەکە و چەند چەقۆیکی بەدوای یەکدا لەسەر
سینگ ودڵی دا و زۆر بەڕقەوە لێی دەدا، لەوکاتەدا تەلەفۆنی خیزانی جەرەسی بۆھات پیاوەکە زانی بێگۆمان کەسە كه‌ى تەلەفۆن دەکا، مەوعیدی لەگەڵ ھاوسەره‌کەی ھەبووە بۆیە بەڕقەوە ھەڵی گرد و یەکسەر کەسەکە وتی بەڕێز داوایەکەت لەلایەن رێکخراوەکەمان قبوڵ کراوە و دەتوانی بێی نەشتەرگەرییەکەت بۆبکەین !!!!!!!!!
کاتێ پیاوەكه‌ گوێی لەو قسەیه‌بوو سڕبوو لەجێی خۆی زانی کە ھاوسەرەکەی نەخۆشییەکی زۆر خراپی ھەبووەو زانیویشیەتی پیاوەکەی باری دارایی باش نیە ،تاخەفەت نەخوا بۆیە پێی نەوتووە، بەڵام تازە چ سودێکی ھەیە کە
ژنە ی بەستەزمان شەلاڵی خوین بووە ؟

سه‌رچاوه‌: زانیارى ته‌ندروستى هاوسه‌رگیرى

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة