Takalami | تكلمي

دژایەتیكردنى ئازادی هونەر


‎ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ئێستاشی لەگەڵ دا بێ بەبیروبۆچون وئایدۆلۆژیایەكی كۆنەپەرستانەو ڕاسیزمانەو مەزهەبیانەو شۆفێنی ڕەگەزپەرستانەو نەتەوەگەری تادەگاتە ناوچەگەری دژایەتی ئازادی هونەریان كردووە بەوعەقڵەخێڵەكی یە تەماشای هونەركراوەو ئازادییەكانی چالاكی هونەری بەرتەسك وبەربەستداركراوە
‎هەر لەدیرۆكەوە تاك بۆ دۆزینەوەی خۆی و ماناداركردنی ژیان وگەیشتن بەشووناسی كەسێتی لەڕێگای هەست وسۆزی بۆ جوانییەكانی دەوروبەری وتەنات دیمەنەتراژیدیاكانیش بەستایل وشێوازی جیاواز گوزارشتی كردووە بڕوانە وێنەو هەڵكۆڵینی ئەشكەوتەكان وپاشماوە كەلەپووریەكان
‎هەرلەڕێگای هونەرەوە توانراوە كلتوری شوێنەكان بناسین بەكلتورو ژینگەی جوگرافیاومێژووشارستانیەتی خۆمانیشەوە وەكوو كورد چونكە هونەر زمانی گەلانە
‎هەرهونەرمەندێكیش لەهەربوارێكی هونەریدا بێ ڕێچكەو شێوازوستایل ی تایبەتی بەخۆی هەیە بۆدەربڕین
‎گرنگ پەیامی جوانی هونەرە كەئازادی تیا فەراهەم. بێ و ‎ئامانجەكانی ئەندێشەی هونەر بێتە دی.
‎هونەر ئاوێزانی مرۆڤە هۆگری كار و چالاكییەكانیەتی.
جاف

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة