Takalami | تكلمي

دژە ئیسلامێک موسڵمانیبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت….

ڕووزار احمد//
یورام ڤان کلاڤێرێن، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی هۆڵەندای بەبەرنامەی “دژە ئیسلام”، لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند .
کلاڤێرێن تەمەنی 40 ساڵە، پێشتر ئەندامی پارتی راستڕەوی هۆڵەندا بۆ ئازادی” بووە. یورام ڤان کلاڤێرێن دواتر پارتی “بۆ هۆڵەندا”ی دامەزراند و لە چوارچێوەی کاری سیاسیی لەناو ئەو پارتەدا درێژەی بە دژایەتیکردنی ئیسلام دەدا. یورام ڤان کلاڤێرێن “راستییەکان”ی لە کتێبەکەیدا نووسیوە و بەم جۆرەش باوەڕی بە ئیسلام هێناوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو ئەو گۆڕانکارییە روویداوە و باوەڕی بە ئایینی ئیسلام هێناوە.
میدیاکانی هۆڵەندا هەواڵی موسڵمانبوونی کلاڤێرێن-یان بڵاوکردووەتەوە و نووسیویانە بە موسڵمانبوونی هەموو دۆست و دووژمنەکانی سەرسام کردووە. ئەو ئەندامە دژایەتیکردنی ئیسلامی داوە و رێبەرایەتی ئاراستەی دژە ئیسلامیشی لە پەرلەمانی هۆلەندا کردووە. تەنانەت بیرۆکەی قەدەخەکردنی پەچە و نیقاب یەکێک بووە لەو داواکارییانەی کە کلاڤێرێن سەرسەختانە کاری بۆ کردووە و هەوڵی بە یاساکردنی داوە. ئێستا کلاڤێرێن بە میدیاکانی هۆڵەندای راگەیاندووە، لە میانەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک بۆ نووسینی کتێبێک لە دژی ئیسلام، باوەڕی بە ئایینی ئیسلام هێناوە و ئێستا ئاراستەی کتێبەکەی گۆڕدراوە و بووه تە کتێبێک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو رەخنانەی کە ئاراستەی ئیسلام و موسڵمانبوونی دەکرێت.

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة