Takalami | تكلمي

دیمەنێک دونیاو میدیاکان دەهەژێنێت….

رووزار ئەحمەد//                                     ‌
ئەوەی لەو دیمەنەدا دەیبینن نەفیلمەو نەکامێرای شاراوەیە، بەڵکو حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرەو لەیەکێ لەشەقامەکای وڵاتی تورکیا گرتەی کامێرای ڕۆژنامەنوسێک چرکاندوویەتی . هەروەها ڕۆژنامەی حورییەتی ئەو وڵاتەش لەبارەی ئەو گرتەیە نۆشداری داوە کە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە ناوی(ئیدریس .کی)یە. لەلایەکی ترەوە لەکەناڵێکی تیڤی تورکی بەتەلەفۆن پەیوەندی بە ئیدریس کی یەوە دەکەن لەقسەکانی دا تەنها ئەوەندە دەڵێ کەئەم منداڵە کچی خۆیەتی ، بەڵام هیچ ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بەبەستنەوەی کچەکەی ئاشکرا نەکڕدووەو ، تەنها وتویەتی من ئامادەم بەهەموو جۆرە سزایەک.هەر سەبارەت بەو وێنە هەست بزوێنە، میدیاو کەناڵەکانی هۆڵەندایش ئەو گرتەیەیان بڵاو کردۆتەوەو بەتاوانێکی گەورەیان لەقەڵەم داوە چ وەکو تەعەداکردن لەمنداڵ و چ وەکو پێشێلکردنی مافی مرۆڤ داواشیان لەڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کردووە کەلێکۆڵینەوەی ورد سەبارەت بەو دۆخە ئەنجام بدرێت…
سەرچاوە
–حوڕییەت
–میدیای هۆڵەندا

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة