Takalami | تكلمي

دەزانی کە شێوەی خەوتن شتێک دەڵێت لەبارەی چۆنییەتی کەسایەتی و (تەندروستی) تۆ؟


خەوتن نە تەنیا باشە بۆ تەندروستی بەڵکو شێوەی خەوتن کاریگەری دەخاتە سەر کێشەکانی جەستە.
ئێمە هەموومان بە شێوەیەک ڕاهاتووین بخەوین.یەکێک حەزی لێیە لەسەر بەڕەیەکی ڕەق و ئەوەی تر لە سەر دۆشەکێکی نەرم وەکو دۆشەکی ئاوییدا بخەوێت.
ئێمە دەتوانین شێوەی خەوتن بە سێ جۆر دابەش بکەین:
١- ئەوانەی لەسەر پشت دەخەون
٢-ئەوانەی لەسەر زگ/سک دەخەون
٣-ئەوانەی لەسەر تەنیشت دەخەون.
مرۆڤ بە ڕێژەی ٣٣٪ی ژیانی کاتەکانی بە خەو تێدەپەڕێنێت.
خەو نە تەنیا باش و پێویستە بۆ تەندروستی هەروەها زۆریش گرینگە بۆ ساغڵەمی مرۆڤ.
بۆ نموونە کەم خەوی دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەشی یادەوەری، پەرت و بڵاوبوونی زەین،کەمتوانایی بیرکردنەوە و بڕیاری بەجێ دان، تێکدانی هەستەکان و هەروەها تێکچوونی فیزیکی مرۆڤ.
لەسەر پشت خەوتن:
لەوانەی کە لەسەر پشت دەخەوێ؟
باشترین شێوەی خەوتنە،چۆنکە باشە بۆ ستوونی جوومگەکانی مل،پشت و کەمەر.تەنیا نەباشییەکەی ئەوەیە کە هاوسەر یاخود کەسی تەنیشتت بە پرخە بێزار دەبێت!
لەسەر تەنیشت خەوتن:
زیاترین جۆرلە خەوتن،خەوتنی سەر تەنیشتە،کە زیانی پێوەیە بە تایبەتی بۆ دروستبوونی کێشەی شان و ئەژنۆ و پێیەکان.هەروەها لەسەر تەنشتی ڕاست زیانی زیاترە تاکو تەنیشتی چەپ بەهۆی گەڕانەوەی ترشی ناو گەدە.

لە سەر سک/زگ خەوتن:
خراپترین شێوەیە:بە هۆی خەوتن لەسەر سک،دەکرێ کێشەی جوومگەکانی مل و پشت دروست ببێت.
سەرچاوە:
http://factaholics.com/dit-zegt-je-slaaphouding-je-persoonlijkheid/?utm_source=taboola&utm_medium=referral&utm_campaign=slapen_NL_Desktop
وەرگێڕان لە زمانی هۆڵەندی بۆ کوردی:
گوڵاڵە پشدەری
ئامستردام،
٢٨/٨/٢٠١٨

تعليقات

اترك رداً على chnoor namiq إلغاء الرد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة

%d مدونون معجبون بهذه: