Takalami | تكلمي

سایتى تكلمى-بدوێ له‌ دووه‌مین ئێواره‌ كۆڕى مانگانه‌یدا

كاتژمێر (6)ى ئێواره‌ى دوێنێ و له‌ هۆڵى نالى له‌ هوتیل چوارچرا و به‌ ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رو شاره‌زایان و بوارى چالاكوانانى بوارى تواناسازى ئافره‌ت .
سایتى (تكلمى- بدوێ) كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوى بۆ پێشه‌وه‌یه‌ به‌ هاوكارى له‌ گه‌ل ((FPU و ( Iraq Private Banks League ( ئێواره‌ كۆڕێكیان بۆ خاتوو(د.كه‌وسه‌رجه‌باره‌) ساز كرد به‌ناونیشانى (بونیادى كه‌سێتى ئافره‌ت له‌ ناو چیرۆكى عیراقیداو وبه‌تایبه‌ت له‌(چل و پێنج پله‌ى سه‌دى) چیرۆكنووس محه‌مه‌د خزر-دا . شایه‌نى باسه‌ كۆڕه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى (تكلمى-بدوێ) گارق ئاكره‌یى و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى عه‌ره‌بى سایته‌كه‌, (ریاچ المدن) به‌رێوه‌ چوو.
توێژه‌ر, هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و چیرۆكه‌و چیرۆكه‌كانى ترى هه‌مان نووسه‌ر كه‌ له‌ ساڵى 1977 نووسیوونى له‌ سه‌ر كه‌سایه‌تى ئافره‌تى ناو چیرۆكه‌كان دووا و بۆچون و به‌راوردكارى له‌ باره‌یانه‌وه‌ كرد , كه‌ ئافره‌ت ئه‌و كائینه‌یه‌ له‌ دایك بوون ،چێشتخانه‌ و به‌ شوودان له‌ ناو خێزانداو مردن ئه‌وه‌ ئه‌و مه‌نفایه‌ى رابووردوو بوو .له‌ چل و پێنج پله‌ ى سه‌دیدا زیاتر ئافره‌ت ره‌نگێكى ترى هه‌یه‌،به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ئه‌و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌ نییه‌ و بگره‌ لاوه‌كییه‌و ناتوانێ ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ بنیات بنێ بۆ ته‌واو كردنى ژیانێكى بێ گرێ و گۆڵ .
هه‌ژى گوتنه‌ ئه‌و بابه‌ ته‌ گفتوگۆى تێرو ته‌سه‌لى له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ له‌ باره‌وه‌ كراو راو بۆچونى له‌سه‌ر یه‌كسانبوونى ژن و پیاو, قسه‌ى زۆریان له‌ باره‌وه‌ كرا.
شایانى باسه‌ ستاڤی هه‌ردوو سایتى (تكلمى- بدوێ) و سه‌رۆكى رێكخراوى بۆ پێشه‌وه‌ كه‌ كار له‌ سه‌ر تواناى له‌ سه‌ر پێ وستانى ئافره‌ت ده‌كه‌ن ،كۆره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و دواتریش به‌رێز د. بوشرى داود سه‌رۆكى رێكخراوى بۆ پێشه‌وه‌ رێزى له‌ خاوه‌ن باس د. كه‌وسه‌ر نا و قه‌ڵغانى به‌دیار ى پێشكه‌ش كرد.

تتطلب عرض الشرائح هذه للجافا سكريبت.

ئا:یوسف له‌تیف//

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة