Takalami | تكلمي

سزای تاوانی لەشفرۆشی و دەڵاڵی بۆ لەشفرۆشی

بەپێی یاسای ژمارە ژمارە ٨ی ساڵی ١٩٨٨ی هەموارکراو، یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی عێراقی، کە لە کوردستانیش بەرکارە، لەشفرۆشی و دەڵاڵی بۆ ئەو کارە و کردنەوەی ماڵی داوێن پیسی قەدەخەن و سزایان هەیە.
لە ماددەی سێیەمه ئەو یاسایە، سزاکەی دیارکردووە بەو شێوەیە:
سزا دەدرێت بۆ ماوەیەک لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت:
ا- هەر دەڵاڵێک یان یان ئەوەی هاوبەشی یان هاوکاری دەکات لە کرداری دەڵاڵی.
ب- هەموو بەکارهێنەرێک یان بەڕێوەبەری شوێنێکی گشتی یان هەر شوێنێکی تر رێگا بە چوونەژوورەوەی خەڵک بدات بۆیان و بەد بەکارهێنانی کەسانێک کە لەشفرۆشی پەیڕەو دەکەن بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە برەودان بە شوێنەکەی. ج- هەر کەسێک موڵکداری یان بەڕێوەبەرایەتی ماڵێک یان ژوور یان ئۆتێلێک بکات و رێگە بە کەسی تر بدات لەشفرۆشی تێدا ئەنجام بدات یان هاوکار یان کارئاسانی بۆ ئەوە بکات.

لە ماددەی چوارەمیشدا هاتووە:
ئەو لەشفرۆشەی سەلمێندرا لەشفرۆشی ئەنجام ئەدات سزا دەدرێت بە دانانی لە یەکێک لە خانەکانی چاکسازی کە ئامادەکراوە بۆ ئاڕاستەکردن و شیاندنی ئافرەتان بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە سێ مانگ و زیاتر نەبێت لە دوو ساڵ.
ماددەی پێنجەم:
١- هەر کەسێک نێر یان مێ بهێڵێتەوە بۆ لەشفرۆشی یان نێربازی لە شوێنێک بە فێڵ یان بە زۆر و بە هێز یان هەڕەشە و تەمەنی تاوانلێکراو ژن بێت یان پیاو زیاتر بێت لە ١٨ ساڵ، سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٠ ساڵ.
٢- سزاکە بە بەندکردن دەبێت بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٥ ساڵ، ئەگەر هاتوو تەمەنی تاوانلێکراو نەگەیشتبێتە ١٨ ساڵی.
٣- لەسەر دادگایە حوکم بە قەرەبووێکی دادپەروەرانە بدات بۆ تاوانلێکراو ژن بێت یان پیاو لە هەردوو حاڵەتی پێشوو.

وەرگیراوە

پارێزەری یاسایی

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة