Takalami | تكلمي

سودەکانی برۆکلی

 

ئەگەر تاوەکو ئێستا برۆکلی بەشێک نیە لە خۆراکی ڕۆژانەت ئەوا لەمەودوا پێویستە گرینگی تەواوی پێبدەیت و بەشێک بێت لە خۆراکی خۆت و منداڵەکانت.

سودەکانی برۆکلی :-

⬅️ زۆری “ڤیتامین سی” لە برۆکلیدا چرچ و لۆچی پێست کەم دەکاتەوە و وا دەکات گەنجتر دەربکەوی.

⬅️ ڕێگە لە قەبزی دەگرێت و کۆئەندامی ھەرس لە ماددە ژەھراویەکان پاک دەکاتەوە.

⬅️ لەشی مرۆڤ لە کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەن دەپارێزێت وەکو نەخۆشی دڵ، جەڵدەی مێشک، نەخۆشی شەکرە و چەند نەخۆشیەکی کۆئەندامی ھەرس، بەھۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن ھەروەھا ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکر لە خوێندا.

⬅️ پێداویستی ڕۆژانەت دابین دەکات لە ڕووی ڤیتامین سی، ڤیتامین کەی، ڤیتامین ئەی، فۆلەیت و پۆتاسیۆم.

⬅️ ڕێگە لە دروستبوونی شێرپەنجە دەگرێت بەتایبەت شێرپەنجەی سسیەکان و شێرپەنجەی کۆڵۆن.

وه‌رگیراوه‌

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة