Takalami | تكلمي

سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی سێكس

رووداو – ئاژانسەكان

توێژینەوەكان سەلماندوویانە سێكس سوودی تەندروستی زۆری هەیە بە تایبەتی بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش. دابەزاندنی گوشاری خوێن، باشتركردنی خەو و كەمكردنەوەی گوشاری دەروونی. ئەمانە هەندێكن لە سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی سێكس.

1- سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەكات:

سێكس بەشێوەیەكی خێرا هاوكاریی سیستمی بەرگریی جەستە دەكات. ڤۆننێ فوڵبرایت لە پەنسلڤانیا ئەم راستییەی سەلماندووە. فوڵبڕایت دەڵێت توێژینەوەكانیان دەریانخستووە ئەو كەسانەی هەفتانە دوو جار سێكس دەكەن كەمتر تووشی نەخۆشی دەبن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە رێگەكانی دیكەی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستە پشتگوێ بخرێن، ڤۆننێ چەند هەنگاوێكی گرنگ رووندەكاتەوە كە لە پاڵ سێكس بەرگریی جەستە بەهێز دەكەن، لەوانە: خۆراكی دروست، وەرزش و چالاكیی بەردوام. خەوتنی دروست. كوتان بە ڤاكسینە پێویستەكان.

2- بەردەوامیی سێكس، توانای سێكس زیاتر دەكات:

لۆرین سترێچەر پسپۆڕی نەخۆشییەكانی خانمان و منداڵبوون لە شیكاگۆ دەڵێت، سێكسی بەردەوام سووڕی خوێنی خانمان بە چالاكی دەهێڵێتەوە، وشكبوونی زێ دوادەخات، كۆئەندامی زاوزێش بە نەرمی و تەڕی دەهێڵێتەوە بۆ تەمەنێكی درەنگتر لە كەسانی ئاسایی.

3- میزەچڕكە كەمدەكاتەوە:

دوو ئۆرگازم لە هەفتەیەكدا، جووڵەیەكی زۆر دەداتە ماسولكەكانی ناوچەی حەوزی خانمان، ئەمە وەكو راهێنانێكی وەرزشی وایە بۆ ماسولكەكان، لە ئەنجامدا خانمان لە كێشەیەك دووردەخاتەوە كە 30%یان لە كاتێكی دیاریكراوی تەمەندا تووشی دەبن، ئەویش میزەچڕكەیە.

4- گوشاری خوێن دادەبەزێنێ:

جۆزێف پینزن لە سەنتەری ئامای تەندروستی دەڵێت، توێژینەوەكانیان ئەوە دەردەخەن كە سێكس گوشاری خوێن دادەبەزێنێ، ئەمەش سوودی زۆری بۆ ئەوانە هەیە كە گوشاری خوێنیان بەرزە و لە تووشبوون بە جەڵتەی مێشك دووریاندەخاتەوە. جۆزێف دەڵێت ئەوانەی گوشاری خوێنیشیان ئاساییە، بە ئەنجامدانی بەردەوامی سێكس گوشاری خوێنیان تاوەكو تەمەنێكی درێژتر بە ئاسایی دەمێنێتەوە.

5- سێكس وەرزشە:

لە خولەكێكی سێكسدا، جەستە 5 بۆ 10 كالۆری دەسووتێنێ، ئەمە جگە لەوەی چەندین ماسولكە دەخاتە جووڵە، ئەمەش بە وەرزشێكی كارا دادەنرێ، پسپۆڕانی بواری پزیشكیی سێكس داوا دەكەن سێكس بكرێتە بەشێك لە خشتەی هەفتە و بەشێوەیەكی رێكخراو بكرێ‌.

6- دڵ تەندروستتر دەكات:

سێكس لێدانی دڵ خێرا دەكات، ئەمەش باڵانسی نێوان هۆڕمۆنەكانی ئیسترۆجین و تێستێستیرۆن باشتر رادەگرێت، جۆزێف پینزن لە سەنتەری ئامای تەندروستی دەڵێت ئەمە رێگەیەكی باشە بۆ تەندروست هێشتنەوەی دڵ.

7- ئازار كەمدەكاتەوە:

“پێش ئەوەی دەرمانی ئازارشكێن بخۆی، هەوڵ بدە سێكس بكەی” ئەمە گوتەی د.باری رۆمیساروكە لە زانكۆی نیوجێرسی، ئەو دەڵێت ئۆرگازمی خانمان ئازاری قاچ و خوارەوەی پشت كەمدەكاتەوە، ئازارێك كە زۆرینەی خانمان لە كاتێك لە كاتەكانی تەمەنیان تووشی دەبن.

8- خەو باشتر دەكات:

هۆڕمۆنی پرۆلاكتین دوای سێكس بەڕێژەیەكی زۆر دەردەدرێ، پرۆلاكتین بەرپرسە لە خاوكردنەوەی ماسولكەكان و زیادكردنی ویستی خەوتن، ئەمە روونكردنەوەی د.شینی ئەمباردەرە كە پسپۆڕی دەروونییە لە وێست هۆڵیوود.

9- سترێس كەمدەكاتەوە:

د.شینی ئەمباردەر، پسپۆڕی دەروونی لە وێست هۆڵیوود دەڵێ، تەنیا نزیكبوونەوە لە ژنەكەت یان هاوبەشەكەت سترێس كەمدەكاتەوە، ماچكردن، دەستلێدان و پاشان سێكس، پێكهاتە كیمیاییەكانی مێشك بە تەواوی دەگۆڕن و دۆخێك دروستدەكەن كە كەسەكە هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكات، ئەمەش لابەری سترێس و كەمكەرەوەی گوشاری دەروونییە.

 

سه‌رچاوه‌: رووداو نێت

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا