Takalami | تكلمي

شاجوانی یەکەمی گەردوون لەئاهەنگی لەدایکبوونیدا کۆچی دوایی کرد…

ڕووزار  احمد//
خاوەنی نازناوی شاجوانی گەردوون بۆ هەرزەكاران لەتەمەنی 20 ساڵیدا دوای گەشتێكی خێزانی بۆ نەمسا، بەمەبەستی گیڕانی ئاهەنگی رۆژی لەدایكبوونی، گیانی لەدەستدا.
لەسەر زاری ( لوتی ڤان دێر زی) خێزانیەوە لە ئینستاگرام بڵاویان کردەوە” سەر لە ئێوارەی ٦ی مارس كاژێر ١٠ و ٤٧ خولەك كچەكەمان كۆچی دوایی كرد. ئەوەی هەرگیز بیرمان لێ نەدەكردەوە ئەوەبوو ببینین كچە خۆشەویستەكەمان چیتر لە ناوماندا نەماوە.
ئەم شاجوانە هۆڵەندییە لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی رۆژی لەدایكبوونیدا تووشی جەڵتە بووە و بۆ ماوەی دوو هەفتە بێهۆش بووە لە نەخۆشخانەیەك لە شاری میونیخ لە ئەڵمانیا ماوەتەوە، پاش ئەوەی كە تەواوی ئەندامەكانی جەستەی لە چالاكیی كەوتوون و مێشكی لە كار كەوتووە، دایك و باوكی ڕازیبوون ئەو ئامێرانەی لێبكەنەوە كە كچەكەیان لە ژیاندا دەهێڵێتەوە.
ساڵی 2016 ( لوتی ڤان دێر زی) وەك شاجوانی هۆڵەندا دەستنیشانكرا، لەساڵی 2017 دا نازناوی شاجوانی گەردوونی بۆ هەرزەكاران بەدەستهێنا.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة